نوچەنێت.ههولێر:
كۆبونەوەكەی نێوان سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان تایبەت بە دانانی ئەندامانی لێژنە 21 كەسییەكەی ئامادەكردنەوەی رەشنووسی دەستوور بێ هیچ دەرئەنجامێك كۆتایی پێهات و كۆبوونەوەكەش بۆ رۆژی سێشەممەی داهاتوو دواخرا .
ئەبوبەكر هەڵەدنی، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان بە سایتی فەرمی حیزبەكەی راگەیاندوە”كۆبونەوەكە دەر ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو بەهۆی ئەوەی گەر بێت و یەكی كورسیەك بدرێت بە شویعی و سۆسیالست و بزوتنەوەی ئیسلامی و ئاڕاستەی سێ یەم،ئەوا بەشە كورسی لایەنەكانی تر گۆڕانكاری بەسەر دێت”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو وتیشی”پشكی توركمان و مەسیحییەكان لەو كۆبوونەوەیە یەكلایی كراوەتەوە كە هەریەكەیان یەك ئەندامیان لە لیژنەكەدا دەبێت”.