سرهەنگ سەلام : شکان
شكانی په‌رداخێك
یان شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك !
دیوارێك ، یان گا به‌ردێك
تاوێرێك ، یان گه‌ردێك !
له‌دایك ئه‌بێت ، من ئه‌ترسم
ترسم هه‌یه له شكان
له شكانی دار‌و دره‌خت !
ده‌نگی كه‌وتنی هێز و
وردبونی ڕۆحی به‌دبه‌خت !
كه هه‌ر شكانێك
ئه‌خزێته به‌ر گوێم
لێره‌وه ڕائه‌چه‌ڵه‌كم !
تا ئێستاش ئاوێنه‌م نیه
ئاوێنه‌ی شكاو ببینم
له‌خۆشم دائه‌ته‌كم !
دڵم وا ورد نه‌بووه
كه ترسم نه‌بێت
له فیزاحی شكان !
هێنده ناسك بوومه‌ته‌وه
كه شكانی باڵی مێشێك
ئه‌مخاته گریان !