نوچه نێت
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى له‌باره‌ى كوشتنى عزه‌ت دورى جێگرى سه‌رۆكى سه‌دام حوسێن بڵاوكردۆته‌وه. به‌ناونیشانى” دواى 12 ساڵ له‌راونانى داواكراوى ژماره 6، هێشتا خوێنى عزه‌ت دورى له‌نێو هۆزه‌كان ونبووه”.
وه‌ك له‌ناونیشانه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت باسى خوێن ده‌كات. نه‌ریتى خوێن ونبوون له كولتورى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌یه چه‌ند هۆزێك كه‌سێك بكوژن بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى ون ببێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ى دورى پێچه‌وانه‌یه مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندى به‌و راگه‌یاندراوه هه‌یه كه رۆژى پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقه‌وه بڵاوكرایه‌وه. له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه كه به‌هۆى نه‌بوونى خوێنى كه‌سانى نزیكه‌وه له دورى ناتوانرێت پشكنینى DNA بۆ ئه‌و ته‌رمه بكرێت كه گوایه هى عزه‌ت دورییه. له‌ناوه‌راستى ئه‌م مانگه ته‌رمێك له‌لایه‌ن عه‌صائیبى ئه‌هلى هه‌ق و حزبوڵاى عێراقى كه دوو ىیه‌نى میلیشیاى شیعین درایه پزیشكى دادوه‌رى و گوایه ئه‌و ته‌رمه هى عزه‌ت دورى جێگرى سه‌رۆكى پێشووى عێراقه. به‌ڵام وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئه‌وه‌نه‌بوو پشكنینه‌كه دواكه‌وت و دواجاریش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه هاته ده‌نگ. وتى هیچ زانیارییه‌كى پێشینه‌ى خوازراو له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانه‌وه نییه بۆ ئه‌وه‌ى به‌راوردى بكه‌ن و به‌ته‌واوى بیسه‌لمێنن كه ئه‌مه ته‌رمى عزه‌ت دورییه.
كێشه‌یه‌كى دیكه ماوه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به‌و مۆبایله‌وه هه‌یه كه له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه. راپورته‌كه‌ى شه‌رقولئه‌وست ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه ئه‌و مۆبایله هى عزه‌ت دورى بێت. سه‌باره‌ت به‌كوشتنى دورى راپورته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى كه زۆرترین جار هه‌واڵى كوشتنى عزه‌ت دورى بڵاوكردۆته‌وه موفه‌ق روبه‌یعیه. هه‌ر له‌سه‌رده‌مى حكومه‌تى ئه‌یاد عه‌لاویش چه‌ندین جار گوتراوه كه عزه‌ت دورى كوژراوه یان گیراوه. ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌ى ناوبراو ده‌ڵى ئه‌یاد عه‌لاوى به‌بیستنى ئه‌وهه‌والانه جارێك توڕه بووه و ده‌ستى له‌مێز داوه و ده‌ستى زامدار بووه.
هه‌ر له‌و كاته‌دا كه‌سانى نزیك له‌عزه‌ت دورى وایان بڵاوكردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ى وێنه‌ى نیشان دراوه یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تیه‌كانى تكریت ناوى ئه‌بوشه‌علانه و هۆزى بوجارییه.