مەسعود حەیدەر: دەبێت بەغدا 45 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە بنێرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق،دەڵێت،دەبێت بەغدا پابەندبوونی زیاتر بە ڕێككەوتنی هەولێر و بەغداوە نیشان بدات و پێویستیشە بۆ مانگی چوار 45 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە ڕەوانە بكات.

مەسعوود حەیدەر،ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق،بە ماڵپەری فەرمیی پارتی ڕاگەیاندوە”لە مانگی 3 دا هەرێم ڕۆژانە 285 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی ناردووە، لە بەرانبەردا عێراق 410 ملیۆن دۆلاری بۆ هەرێم ڕەوانە كردووە و 45 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە ناردووە، هەروەها بوودجەی هێزی پێشمەرگەیش بەدەرە لە هەناردەكردنی نەوت، ئەم هەنگاوەی هەرێمی كوردستان ئەرێنییە كە بە ناردنی 550 هەزار بەرمیل تەواو لە ڕێككەوتنی بەغدا و هەولێر نزیك دەبینەوە و دەبێت عێراقیش پابەند بێت بە یاساكانانەوە و ئێمەیش دەبینە چاودێر بەسەر عێراقەوە”.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی”بەغدا لە مانگی 2 دا 33 ملیۆن دۆلار و لە مانگی 3 دا بڕی 45 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە ناردووە، لە مانگی 4 یشدا دەبێت 45 ملیۆن دۆلار بنێرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com