53 هاوڵاتی‌ ئێزدی له‌ده‌ستى داعش ڕزگاریان دەبێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:‌

له‌ سنووری‌ پارێزگای‌ موسڵ، له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا 53 هاوڵاتیی‌ ئێزدیی‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش، رزگاریان بوه‌‌و گه‌یشتونه‌ته‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی‌ پێشمه‌رگه‌‌و ناو كه‌سوكاریان.

حسێن كۆرۆ، به‌رپرسی نووسینگه‌ی‌ ئێزدییه‌ ڕفێنراوه‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌، به‌ KNNی‌ راگه‌یاندوە”به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌ میحوه‌ری‌ كه‌سكێ‌، 43 هاوڵاتی‌ ئێزدیی‌ له‌ ده‌ست تیرۆریستانی‌ داعش، رزگاریان بوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان منداڵن“.

وتیشی”شه‌وی‌ رابردوو 10 له‌ هاوڵاتییه‌ ئێزدییه‌ ڕفێنراوه‌كان، ڕزگاریان بوه‌ ‌و خۆیان ڕاده‌ست پێشمه‌رگه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ 2 ژن‌و 2 پیاو‌و 6 منداڵ پێكهاتون‌و به‌وه‌ش ژماره‌ی‌ ئیزدییه‌ رزگاربوه‌كان له‌ 24 كاتژمێری‌ رابردوودا گه‌یشته‌ 53 كه‌س“.

ناوبراو ڕایشیگه‌یاند”تائێستا زیاتر له‌ هه‌زار‌و 500 هاوڵاتی‌ ئێزدی‌ له‌ ده‌ست داعش ڕزگاریان بوه‌‌و زیاتر له‌ 3 هه‌زاری‌ تریان له‌ ژێر ده‌ستی‌ داعش ماون‌و هه‌وڵه‌كان بۆ رزگار كردنیان به‌رده‌وامن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com