وەزارەتی پێشمەرگە هیچ هێزێکی دیکە ڕەوانەی کۆبانێ ناکات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای دەكات وەزارەتەكەی هیچ هێزێکی دیکە ڕەوانەی کۆبانێ ناکات و ئەو هێزەی لەوێشەوە دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەنوەری حاجی عوسمان بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بە NRT ڕاگەیاند”لە ئێستادا لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدان بۆ چۆنیەتی گەڕاندنەوەی ئەو هێزەی پێشمەرگە کە لە کۆبانێن“.

هەروەها ڕاشیگەیاند”هێزەکە بە سەرجەم چەکەکانییانەوە دەگەڕێنەوە،لەبەر ئەوەی هێز و لایەنەکانی کۆبانێ پێویستیان بە هاوکاری سەربازی نەماوە،هیچ کاروانێکی تری پێشمەرگە بۆ کۆبانێ نانێردرێتەوە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com