نوچەنێت.هه‌ولێر:
لەسەر داوای سەرۆكی هەرێم یه‌كیه‌تی ئه‌ورووپا ڕه‌زامه‌ندبوو كه هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یه‌وه له ئه‌ورووپا ده‌توانێ لە كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان له هه‌موو ئاسته‌كانی پسپۆڕ و كۆمیته و وه‌زیردا بێت به‌شداری هه‌بێت.
میدیاكانی پارتی بڵاویان كردوەتەوە”دوای واژۆكردنی ڕێكه‌وتنی هاوكاری و هه‌ڤاڵبه‌ندی له نێوان یەکیەتی ئه‌وروپا و حكوومه‌تی عێراق له ساڵی 2012 و به‌بێ ئاماژه‌كردن به ناوی هه‌رێمی كوردستان و بێ به‌شداری پێكردنی نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یەکیەتیی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند”دوای باسكردنی ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن (مه‌سعود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم كه هه‌رێم به‌شدار بێت له ڕێكه‌وتنه‌كه و نوێنه‌رانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش به‌شدار بن، یەکیەتیی ئه‌وروپا به پیر داواكه‌ی (بارزانی) چوو و، بڕیاریان دا كه حكوومه‌تی هه‌رێم له ڕێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییەکەی ئه‌وروپایەوە به‌شداربێت لە كۆبوونه‌وه‌كانی نێوانیان له هه‌موو ئاسته‌كانی پسپۆڕ‌و كۆمیته‌و و وه‌زیردا بێت”.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی،ڕاشیگه‌یاند”ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌ی دیپلۆماسیه‌تی كورده له ڕیز جیهاندا”.