نوچەنێت.هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی كورد دەڵێت،حكومەتی هەرێم پابەند بووە به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت و له ئێستادا 540 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه ره‌وانه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی ده‌كات و رێژەكەشی زیاتر دەكات.
كاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و گاز له په‌رله‌مانی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ KNN رایگه‌یاند”له ئێستادا ئاستی هه‌نارده‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی كۆمپانیای سۆمۆی ده‌كات گه‌یشتوه‌ته 520 بۆ 540 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه“.
وتیشی”له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاریشه‌وه بڕیاره ئه‌و رێژه‌یه بگه‌یه‌نێته 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه، ئه‌وه‌یش به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی كردووه“.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد”بڕیاریشه له 1ی ئابه‌وه تا كۆتایی ساڵ رۆژانه 625 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدرێته كۆمپانیای سۆمۆ“.
كاوه محه‌مه‌د ده‌ڵێت”حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بوه به‌هه‌نارده‌ی نه‌وت و راده‌ستكردنی به كۆمپانیای سۆمۆ“.