نوچەنێت.knn:
حكومەتی هەرێم بڕی هەناردەكرنی نەوت زیاد دەكات و پابەندی رێكەوتنەكەشی بووە لەگەڵ بەغدا و پەرلەمانتارێكی كورد ئاشكرای ده‌كات،پشكی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان لە بەغدا بڕی 850 ملیار دیناره به بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌شه‌وه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایده‌كات به‌پێی ئه‌وخشته‌یه بێت كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌سه‌ر ِرێككه‌وتوون پشكی هه‌رێم بۆ مانگی نیسان به بودجه‌ی پێشمه‌رگه‌وه 850 ملیار دینار ده‌بێت
به‌پێی زانیارییەكان بریاره له‌سه‌ره‌تای مانگی ئایاره‌وه حكومه‌تی هه‌رێم رۆژانه بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستی سۆمۆبكات به‌و پێیه‌ش بێت هه‌رێم رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كات بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم به‌نیازه به‌درێژای مانگی ئایار ئه‌و بڕه نه‌وته هه‌نارده بكات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بێت به‌ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه كه‌مانگانه بڕی یه‌ك ترلیۆن و 333ملیار دیناره ئه‌وكاته هه‌رێم دوابڕیار ده‌دات كه هه‌مان ئه‌و نه‌وته به‌ده‌ره‌وه بفرۆشێت قازانجیه‌تی یان ڕه‌وانه‌ی به‌غدادی بكات به‌و بڕه پاره‌كه‌مه.