وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو تۆمار ده‌كات

0

 

نوچەنێت.تایبەت:
جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌په‌ڕله‌مان بۆ نوچه‌ نێتى ئاشكرا ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان سكاڵا له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى یه‌كگرتوو تۆمار بكات
دوای ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كە شێركۆ جەودەت په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی په‌یوه‌ندی نهێنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دانەغاز هه‌یه‌ و زانیاری كۆبونەوەكانی به‌و كۆمپانیایه‌ داوە،لەبەرامبەر ئەو كارەدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داوای رونكردنەوەی لە پەرلەمان كردوە لەسەر پەیوەندیەكەی ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ كۆمپانیای ناوبراو.

لەوبارەیەوە دڵشاد شه‌عبان،پەرلەمانتاری پارتی و جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازی‌‌ و وزه‌‌ و سەرچاوە سروشتییەکان له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان،لە لێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت وتی”لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دوو نوسراو بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان نێردراوە،نوسراوی یەكەم لە 7/4 بووە كە تایبەت بوو بەو لێدوانانەی د.شێركۆ جەودەت كە بۆ رۆژنامەی تودەی زەمان دابونی،هەندێكی تەئسیری كردبوو لە هەڵبژاردنەكانی توركیا چونكە رۆژنامەكە سەر بە فەتحوڵڵا گوڵەنە، فەتحوڵڵا گوڵەنیش دژایەتی حكومەتەكەی ئێستای توركیا دەكات كەئەمە هەندێك كاریگەری هەبوو لەسەر هەرێمی كوردستان. هەروەها د.شێركۆ هەندێك شتی تریشی باسكردبوو لەسەر سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەم نوسراوەدا داوای رونكردنەوەی كردبوو لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان“.

سەبارەت بەنوسراوی دووەمیش جێگری‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ سەرچاوە سروشتییەکان ئاشكرای كرد كە”نوسراوی دووەم كە 13/4 نێردرابوو تایبەت بوو بەو ئیمێڵانەی كە لەنێوان د.شێركۆ و كۆمپانیای دانه‌غاز هەبووە،هەردوو نوسراوەكە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كراون، وێنەێكیشیان بە لیژنەكەی ئێمە داوە و كۆبونەوەی خۆمان كردوە،ئێمە داوامان كردوە كە سەرۆكایەتی پەرلەمان ئەم كێشەیە چارەسەر بكات وەكو دانانی لیژنەیەك بێت یان هەر شتێكی تر بێت چونكە ئیمە ناتوانین و كاری ئێمەش نییە“.

لەبارەی وەڵامەكەی پەرلەمانیش بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە،دڵشاد شەعبان وتی”وەكو لیژنە داوامان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە لەگەڵ د.شێركۆ دابنیشن و پێكەوە وەڵامی ئەم نوسراوانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بدەنەوە،ئەوان پێكەوە دادەنیشن و لەسەر سیغەێك رێكدەكەون بۆ وەڵام دانەوەی ئەم دوانامەیە“.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی بۆ نوچەنێت ئاشكراكرد كە”من زانیاریم هەیە بەڵام زۆر تەئكید نیم ئیحتیمال هەیە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش لەسەر ئەو ئیمێڵانەی كە لەنێوان د.شێركۆ و كۆمپانیای دانه‌غاز هەبووە سكاڵای یاسایی لە دادگا لەسەر د.شێركۆ تۆمار كردبێت،د.شێركۆش خۆی سكاڵای لەسەر تەلەفزیۆنی رووداو تۆماركردوە“.

وتیشی”ئێمە كۆك بوین لەسەر ئەوەی ئەگەرهاتوو د.شێركۆ ئەم كەیسەی لە دادگا بردەوە ئەوا هەمومان پشگیری دەكەین،ئەگەرهاتوو نەشی بردە دەبێت ئیجرائات وەربگرێت ئەوە بۆ پەرلەمان و هۆڵی پەرلەمان دەمێنێتەوە كە چ جۆرە ئیجرائاتێكی بەرامبەر دەكرێت“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com