بارزانی: ڕێگەنادرێت لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە هیچ هێزێك دروست بكرێت

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی و پیاوماقووڵانی پارێزگای دهۆك كۆبۆوە و رایگەیاند،ئێمەلەناوچەیەكدا دەژین كەبەردەوام هەڕەشە لەسەر خاك و میللەتەكەمان هەیه، بۆیه پێویستە هەمیشە بەهێز و ئامادەبین بۆ بەرگریكردن لەخۆمان و ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڕەشەیەك.

لەبەشێكی تری قسەكانی سەبارەت بە بوونی هێزی دەرەوەی یاسا و دامەزراوەكانی هەرێمیش بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڕێگەنادرێت لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هیچ هێزێك دروست بكرێ.

 

بارزانی ئەوەیشی وەبیر هێنایەوه، كەپەرلەمانی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی داوه، ئەمەپرۆسەیەكە بەردەوامه و هیچ ڕووداو و گۆڕانكارییەك ڕێگر نابێت و ئەو پرسە دواناخات.

دەقی راگەیەنراوی كۆبونەوەكە:

 

ئەمڕۆ شەممە 25ـی 4ـی 2015 لە شاری دهۆك بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەسایەتی و مامۆستایانی ئایینی وپیاوماقووڵانی پارێزگای دهۆك كۆبوویەوە.

لەكۆبوونەوەدا، سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا سوپاسی قارەمانێتی و خۆڕاگریی خەڵكی كوردستان و گیانفیدایی پێشمەرگەی كوردستانی كرد، كەلەو شەڕه زاڵمانەی بەرۆکی خەڵكی كوردستانی گرتووه، دوژمنیان شكست دا و وایان كرد و هەڕەشەكان لەسەر كوردستان نەمێنن، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاسی خەڵكی بەئەمەكی پارێزگای دهۆك و دهڤەرهكەی كرد، بەهۆی شەڕ و هاتنی ئاوارەكان، ئەركێكی قورس كە وتەسەرشانی دانیشتووانی شارەكه و، بەوپەڕی لەخۆبوردوویی و هەستی نیشتمانی و مرۆڤدۆستییانەوه،شانیان دایەبەر ئەو كارەگرانه و باوەشیان بۆ زۆرترین ڕێژەی ئاوارەكان كردەوه و هاوكاریی پێشمەرگەیان كرد.

لەبەشێكی دیکەی وتەكانیدا، سەرۆك بارزانی، باسی هۆكاری هێرشی داعشی بۆ سەر خاكی كوردستان كرد و ئاماژەی بەوەدا پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر كوردستان بۆ ڕێگرتن بوو لە هەنگاوەكانی كوردستان بەرەو پێشكەوتن و سەربەخۆیی و هەروەها لەبەر ئەوە بوو كە لەڕێی سەربازییەوە ناوچەكانی مادەی سەدوچل لە كوردستان داببڕێنن و واقیعێك فەرز بكەن و نەهێڵین ئەم ناوچانەبگەڕێنەوهسەر ئیدارەی هەرێمی كوردستان، بۆیەئەو هێرشەدڕندانەیان دەست پێكرد. بەڵام دوژمن پێشبینیی ئەوەی نەدەكرد جیهان بە هانای گەلی كوردستانەوە بێت و پێشمەرگەیش ئەو قارەمانێتییە بنوێنێت.

سەرۆك بارزانی، سڵاوی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردستان بەگشتی و شەهیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعش نارد و، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارهكان خواست و ڕایگەیاند؛ ئێمەقارەمانی زۆرمان لەدەستدا، هەموو ئەو سەركەوتنانەش بەخوێنو گیانبەخشینی ئەو شەهیدانەتۆماركراوه، كەگیانی خۆیان بەخشییەمانەوه و پارێزگاریكردن لەخاك و خەڵكی كوردستان، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕاشیگەیاند دونیا بەچاوی ڕێز و ستایشەوەتەماشای ئازایەتی و خۆڕاگری و بەرخودانی پێشمەرگەدەكات.

لە درێژەی قسەكانیدا سەرۆك بارزانی، باسی بارودۆخی ناوچەكەی كرد و گوتی؛ ئێمەلەناوچەیەكدا دەژین كەبەردەوام هەڕەشەلەسەر خاك و میللەتەكەمان هەیه، بۆیه پێویستە هەمیشە بەهێز و ئامادەبین بۆ بەرگریكردن لەخۆمان و ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڕەشەیەك.

سەبارەت بە بوونی هێزی دەرەوەی یاسا و دامەزراوەكانی هەرێمیش سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە ڕێگەنادرێت لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هیچ هێزێك دروست بكرێ.

سەرۆك بارزانی، باسی ئایندەی ناوچە كوردستانییە ئازادكراوەكانی كرد و، گوتی؛ تەنها خەڵكی ئەو ناوچانەبۆیان هەیەبڕیار لەچارەنووس و ئایندەی خۆیان بدەن، و پەیوەست بە ڕاپرسیش، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تەئكیدی كردهوه، كە دەبێ هەموو لایەك ڕێزی ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرن. نابێ كەسانی دیكەلەجیاتی خەڵكی كوردستان بڕیار بدەن، ئەوەیشی وەبیر هێنایەوه، كەپەرلەمانی كوردستان بڕیاری ریفراندۆمی داوه، ئەمەپرۆسەیەكە بەردەوامه و هیچ ڕووداو و گۆڕانكارییەك ڕێگر نابێت و ئەو پرسە دواناخات.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئامادەبووان لەبارەی كێشەو كەمووكوڕیو شەڕی داعش، ڕاو سەرنج و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو و، سەرۆك بارزانیش بەگرنگییەوە گوێی لێگرتن و وەڵامی دانەوه، هەروەك لەوەڵامی مامۆستایەكی ئایینی، كه بەدەنگی بەرز گوتی:( دەبێ كوردستان دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت و، خۆم به خوڵامی پێشمەرگە دەزانم) سەرۆك بارزانییش گوتی: (ئەو مەلایەی كەخۆی به خوڵامی پێشمەرگە بزانێ منیش خۆم به خوڵامی ئەو مەلایە دەزانم).

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com