نوچەنێت.هه‌ولێر:
دواى ئه‌وه‌ی سكرتێرى په‌رله‌مان رایگه‌یاند،پارتی هیچ سیناریۆیەكی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆكی هەرێم باس نەكردووە و پێمان وتون پەرلەمان توشی ئیحراجبون مەكەن،له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد ده‌ڵێت: نابێت سكرتێرى په‌رله‌مان له‌یه‌نگیری لایه‌نێك بكات.
ئومێد خۆشناو،سه‌رۆكى فراكسیۆنى زه‌رد له په‌رله‌مانى كوردستان، له لێدوانێكدا به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاندوه”زۆر سه‌یره كاك فه‌خره‌دین قادر له كۆبوونه‌وه‌كان باسى ته‌وافوقات ده‌كات و له لێدوانى ڕۆژنامه‌نووسیش شتێكى دیكه ده‌ڵێت، بۆیه لێدوانه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى زۆر گومانى لادروست كردووین، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ش قسه‌ى خۆمان ده‌بێت،پێش هه‌موو شتێك ده‌بێت له ڕوانگه‌ى پۆسته‌كه‌یه‌وه قسه بكات، نه‌ك لایه‌نگیرى لایه‌نێك بكات“.
وتیشى”پرسیار له فه‌خره‌دین قادر ده‌كه‌ین پارتى بۆ په‌رله‌مانى ئیحراج كردووه؟ چى كردووه تا په‌رله‌مان ئیحراج بێت؟ ئه‌وه پارتییه خاوه‌نى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانه، ئه‌وه پارتییه شانازى به ده‌ستكه‌وتى په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌یى په‌رله‌مان ده‌كات ده‌یان ساڵه له‌و په‌رله‌مانه ئه‌ندامى هه‌یه بۆیه ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت ئێمه‌ش قسه‌ى خۆمان ده‌بێت“.
ئومێد خۆشناو،ئاماژه به‌وه‌شده‌كات”ئه‌وه ئێمه بووین ناوبراومان به‌نوێنه‌رایه‌تى په‌رله‌مان دانا بۆ گفتووگۆ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه له‌وه ته‌وافوقى تر چییه؟ دواتر بۆ هیچ یه‌كێك له ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان نییه ببنه لایه‌نگیر له بابه‌ته‌كانى په‌رله‌مان“.