نوچەنێت.ههولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دهكات كه تائێسا پارتی پۆستەکانی هەولێری رادەست نهكردون.
عەبدولڕەحمان عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر به رووداوی راگهیاندوه”بەپێی رێککەوتن لەگەڵ پارتی 6 پۆستمان لهئهنجومهنی پارێزگای ههولێر بهركهوتوهو ناوی 6 کەسمان بە پارێزگاری هەولێر داوە،بۆ ئەوەی لە پۆستەکانیان دەستبەکاربن،بهڵام پارێزگار تەنیا ناوی دوو بەڕێوەبەرە گشتییەکەی بۆ ئەنجوومەن ناردووە و دەنگدانمان لەسەر کرد و پاشان نووسراومان کرد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران تاوەکو دەستبەکار بن، بهڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نووسراوەکە نەدراوەتەوە،ئەو 4 پۆستەی دیکە ناوەکانیان لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە نەگەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی دەستبەکار بن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، پێی وایە”پارتی دەیەوێت پرسی بەشداریان لە هەڵەبجە و سلێمانی یەکلایی ببێتەوە و هەولێر و دهۆکیان بەستووە بە سلێمانی و هەڵەبجەوە، تاوەکو ئەو پرسە یەکلایی نەبێتەوە بە دووری دەزانین پۆستەکانمان لە هەولێر و دهۆک رادەست بکرێت، هەروەک چۆن بە راشکاوی بەرپرسی لقی پارتی لە هەڵەبجە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک ئەوەیان راگەیاندووە”.