نوچەنێت.ههولێر:
وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەدەڵێت”دهبێت نوێنەری هەموو لایەنەكان لە لیژنەی ئامادەكردنی دەستووردا بەشدار بن.
محەممەد عەلی یاسین،گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان،بە ماڵپەری فەرمی حیزبهكهی راگەیاندوه”وەكو فڕاكسیۆنی پارتی رای ئێمە لەبارەی دروستكردنی لیژنەی ئامادەكردنی دەستوورەوە ئەوەیە كە، هەموو پێكهاتە و نوێنەری ئەو لایەنانەیش كە كورسیی پەرلەمانیان نییە، نوێنەریان لەو لیژنەیەدا هەبێت”.
وتیشی”لەو كۆبوونەوەیەی رابردوویشدا لایەنەكان لەبارەی دروستكردنی ئەو لیژنەیەوە نەگەییشتنە هیچ رێككەوتنێك و رەنگە كۆبوونەوەی دیكە بكرێت و ئەو جیاوازییەی هەیشە، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هەر لایەنێك داوا دەكات نوێنەری زیاتری لەو لیژنەیەدا هەبێت”.