حاکم قادر : پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەكێتییە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەرپرسێكی یەكێتی،دەڵێت، بەپێی ڕٍێککەوتنمان لەگەڵ پارتی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی دەبێت.

حاکم قادر حەمەجان ئەندامی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی بۆ پێکھێنانی کابینەی ھەشت، لەلێدوانێکدا بەSNNی ڕاگەیاندوە”بەپێی ڕٍێککەوتنی سەرەتای کە لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووین،پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دانراوە“.

حاکم قادر کەھاوکات ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی حزبەکەیەتی، وتیشی”وەفدی یەکێتی و پارتی لەکاتی پێکھێنانی کابینەکە و دانوستاندنەکاندا بەیەک پاکێج ھەموو پۆستەکان کە بەر یەکێتی کەوتووە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، کە لەنێویدا پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی بووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com