چەند پرسێكی گرنگ په‌رله‌مان و حكومه‌ت كۆدەكاتەوە‌

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی و هەماهەنگی هەردولا لە سەر پرسی دەستور و سیستمی حوکمڕانی بڕیارە هەردوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان‌ و ئەنجومەنی وەزیران كۆببنه‌وه‌.

فه‌خره‌دین قادر،سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به‌(تۆڕی‌ میدیای‌ گۆڕان)ی راگه‌یاندوە”بڕیاره‌ رۆژی دوشه‌ممه‌ی داهاتو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان‌ و سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم كۆببنه‌وه‌ و چه‌ند پرسێكی گرنگی ناوخۆیی هه‌رێم تاوتوێ بكه‌ن“.

سكرتێری په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو”له‌ئێستادا كه‌ ئۆپۆزسیۆن نییه‌ له‌هه‌رێم پێویسته‌ په‌رله‌مان ئه‌و ڕۆڵه‌ ببینێ‌ و له‌كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگی نێوانیان‌ و رۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان‌ و دۆخی سیاسی‌ و پرسه‌كانی ده‌ستور و سیستمی حكومڕانی هه‌رێم تاوتوێ ده‌كه‌ن كه‌ دو پرسی گرنگی ئه‌مڕۆی كوردستانن“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com