فڕاكسیۆنی پارتی: سەرۆك كۆمار تەنیا یەكێتییەكانی بۆ توركیا بردووە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی،رەخنە لەسەرۆك كۆماری عێراق دەگرێت بەوەی شاندی یاوەری بۆ سەفەرەكەی توركیا بەحیزبی كردوەو دەڵێت”جگە لەئەندامانی حزبەكەی كەسی تری لەگەڵ نییە”.

ئومێدخۆشناو،سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان، لەئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پۆستێكی بەناونیشانی(فەخامەتی سەرۆک کۆمارتان لێ دیاره؟)بڵاوكردوەتەوەو رەخنە لەسەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا دەگرێت بەوەی شاندەكەی یاوەری هەمووی ئەندامی یەكێتی بوون و دەڵێت”بەردەوام میدیاکاران و هێندێ جاریش پەرلەمانتاران و کەسانی سیاسی،دەربارەی شاندەکانی کوردستان و به حزبی کردنی قسە دەکەن“.

ئومێدخۆشناو،لەگەڵ پۆستەكەی وێنەیەكی شاندای یاوەری سەرۆك كۆماری عێراقی داناوەو دەڵێت”فەرموون ببینن فەخامەتی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ له سەردانی بۆ وڵاتی تورکیا تاکه کەسێکی جگه له ئەندامانی حزبەکەی خۆی لە گەڵه؟ئەمه جگه لەوەی کەسی کوردستانی لەگەڵ نییه بەڵکو عێراقیشی لەگەڵ نیه! “.

سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشكردوە”جاحەز دەکەین بتان بینین بزانین کەمپینچی و میدیاکاره پڕۆفیشناڵەکان و سیاسیە شەفافەکان له ئەمڕۆوه چ دەڵێن؟!“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com