بەهۆی یادی كوشتاری ئەرمەنەكانەوە رەخنە لەسەردانەكەی فوئاد مەعسوم دەگیرێت

0

نوچەنێت.هەولێر:

بەهۆی یادی كوشتاری ئەرمەنەكانەوە رەخنە لەسەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا دەگرێت.

فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق، چەند رۆژێكە بەسەردانێك لە توركیایە و لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبونەوەی كردوەو هەروەها سەردانی گۆڕی كەمال ئەتاتوركی دامەزرێنەری ئەو وڵاتەی كردوەو تاجەگوڵینەی لەسەر گۆڕەكەی داناوەو ئەمەش رەخنەی لێكەوتەوە بەوەی كگە نەدەبوو سەرۆك كۆماری عێراق ئەو كارە بكات.

لەو بارەیەوە هیوا سەید سەلیم ئەندامی ئەنجومەنی كارگێری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان،لەئەكاونت تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك،ئەمرۆ هەینی پۆستێكی بەناونیشانی(سه‌رۆك سه‌ردانه‌كه‌ت له‌ كاتی خۆی نه‌بوو) بڵاوكردوەتەوەو رەخنە لەسەردانەكەی سەرۆك كۆماری عێراق بۆ توركیا دەگرێت و دەڵێت”هیچ گومانم نیه‌ كه‌ (فوئاد مه‌عسوم ) سه‌رۆك كۆماری‌ عێراقه‌ ده‌بێت له‌ كایه‌ دبلۆماسیه‌كانیش وه‌ك ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵسوكه‌وت بكات نه‌ك وه‌ك سیاسیه‌كی كورد.به‌ڵام بۆ خودی خۆی و ئه‌و وڵاته‌ی كه‌ ئه‌و سه‌رۆكیه‌تی هه‌ندێك شت هه‌ن ده‌بێت له‌به‌رچاوی بگرێت“.

هیوا سەید سەلیم نموونه بەسەردانەكەی سەرۆك كۆمار بۆ توركیا دێنێتەوەو دەڵێت”نازانم ئه‌و سه‌ردانه‌ی بۆ توركیا له‌و كاته‌دا له‌سه‌ر داوای عێراق بووه‌ یان ده‌وڵه‌تی توركیا ؟ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ت نه‌ده‌بوو له‌و كاته‌دا كه‌ دونیا باس له‌ یادی (100) ساڵه‌ی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات له‌ لایه‌ن توركه‌ عوسمانیه‌كان شاندێكی وا باڵا بچێت هاوسۆزی خۆی بۆ توركیا ده‌ربڕێت و تاجه‌گوڵێنه‌ له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورك دا بنێت.بۆیه‌ ده‌ڵێم سه‌ردانه‌كه‌ت له‌و كاته‌ له‌ جێی خۆی نه‌بوو سه‌رۆك“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com