سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌یه‌کێتی:ئه‌گه‌ر
نێچیرڤان بارزانی ته‌ده‌خولی نه‌کردایه، ئێستا دۆخه‌که ئه‌وه‌نده ئاڵۆزببوو که چاره‌کردنی زۆر ئاسان نه‌بوایه
نێچیرڤان بارزانی ته‌ده‌خولی نه‌کردایه، ئێستا دۆخه‌که ئه‌وه‌نده ئاڵۆزببوو که چاره‌کردنی زۆر ئاسان نهبوایهنوچهنێت: تايبةت
سه‌رچاوه‌یه‌ک له یه‌کێتی به‌نوچه‌نێتی راگه‌یاند، به‌هۆی ڕێگری له‌هاتنه ژوره‌وه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ، بۆ ناو شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی پارتیه‌وه هێزه‌کانی سه‌ربه‌کۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌که‌ونه حاڵه‌تی ئاماده‌باشی له‌ناو هاولێر و بڕیار بووه هه‌و ئه‌و شه‌وه ئه‌و هێزانه هه‌ولێر جێبهێڵن و هه‌موو رێگاکانی سلێمانی له‌هاتوچۆی به‌رپرسانی پارتی دابخه‌ن، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانی کێشه‌که‌ی چاره‌سه‌ر کردووه.
دوێنێ شه‌و کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سکرتێری یه‌کێتی و ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و کۆمه‌ڵێک کادری یه‌کێتی له‌کۆیه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر رێده‌که‌ون، به‌ڵام له‌بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگری له چونه هه‌ولێریان کرێت و رێگایان پێناده‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌یه‌کێتی به‌نوچه‌ی راگه‌یاند که “له‌هه‌مانکاتدا که رێگری له کاک کۆسره‌ت کراوه به‌رێزیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه ئاسایشه‌کانی پارتی پرس به‌سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن تا رێگای پێبده‌ن، به‌ڕاستی ئه‌وه قابیلی قبوڵ نیه‌و مافی خۆشی بووه، چۆن ده‌بێت که‌سێکی وه‌ک کاک کۆسره‌ت ڕێگری بکرێت و به‌پرسی به‌رپرسی ئاسایشێک بچێته ناو هه‌ولێر”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت”هه‌ر ئه‌و کاته کادرانی نزیکی کاک کۆسره‌ت و هێزه‌کانی که‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ جێهێشتنی هه‌ولێر، بێگومان له‌کاتی جێهێشتنیش سه‌رجه‌م رێگاکانی سلێمانیان به‌ڕوی به‌پرسانی پارتیدا داده‌خست، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاک نێچیرڤان بارزانی ئاگادارکراوه‌ته‌وه بۆخۆی هاتووه بۆ پێشوازی کاک کاک کۆسره‌ت، به‌ڵام کاتێک گه‌شتووه به‌ڕێزیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه کۆیه‌و بڕیاریش بووه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی، به‌ڵام بارزانی پێی وتووه که ئاماده‌یه بۆخۆی ده‌چێته سلێمانی بۆ لای و تا ئه‌و نه‌یه‌ته‌وه هه‌ولێر ئه‌ویش ده‌مێنته‌وه له‌سلێمانی، دیاره کاک نێچیرڤان توانیویه‌تی دڵی به‌ڕێزیان رازی بکات، ئه‌بێ شتێکیش وترا بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌و حاڵه‌ته، و کاک کۆسره‌ت دوای ئه‌وه رازی بووه بگه‌ڕێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم نه‌یه‌کێتی و نه کاک نێچیرڤانیش به‌و پرسه ڕازی نین و لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه ده‌کرێت و ده‌بێت هۆکاره‌که بزانرێت، چونکه وه‌ک وتم کاک کۆسره‌ت ئه‌وه نیه ئیزن له‌به‌ر پرسێکی ئاسایش وه‌ربگرێت بۆچونه ناوشار”.
سه‌رچاوه‌که ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که له‌ناو پارتیدا”خه‌ڵکانێک هه‌ن پێیان وایه که ئه‌وان له‌لوتکه‌ن و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ژێر ئه‌وامریان بن به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم نێچیرڤان بارزانی به‌تایبه‌تی له‌و په‌ڕێ هه‌وڵدایه که له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ندی ئاسایی هه‌بێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها یه‌کێتی هه‌وڵه‌کانی ئه‌ویشه دۆخی پارتی راگرتووه، روداوی ئه‌مشه‌و نمونه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ده‌خولی نه‌کردایه بێگومان ئێستا دۆخه‌که ئه‌وه‌نده ئاڵۆزبوو که چاره‌کردنی زۆر ئاسان نه‌بوایه”
دوێنێ شه‌و کۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سکرتێری یه‌کێتی و ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و کۆمه‌ڵێک کادری یه‌کێتی له‌کۆیه‌وه به‌ره‌و هه‌ولێر رێده‌که‌ون، به‌ڵام له‌بازگه‌ی دێگه‌ڵه رێگری له چونه هه‌ولێریان کرێت و رێگایان پێناده‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌یه‌کێتی به‌نوچه‌ی راگه‌یاند که “له‌هه‌مانکاتدا که رێگری له کاک کۆسره‌ت کراوه به‌رێزیان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه ئاسایشه‌کانی پارتی پرس به‌سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن تا رێگای پێبده‌ن، به‌ڕاستی ئه‌وه قابیلی قبوڵ نیه‌و مافی خۆشی بووه، چۆن ده‌بێت که‌سێکی وه‌ک کاک کۆسره‌ت ڕێگری بکرێت و به‌پرسی به‌رپرسی ئاسایشێک بچێته ناو هه‌ولێر”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی وت”هه‌ر ئه‌و کاته کادرانی نزیکی کاک کۆسره‌ت و هێزه‌کانی که‌وتونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشی بۆ جێهێشتنی هه‌ولێر، بێگومان له‌کاتی جێهێشتنیش سه‌رجه‌م رێگاکانی سلێمانیان به‌ڕوی به‌پرسانی پارتیدا داده‌خست، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا کاک نێچیرڤان بارزانی ئاگادارکراوه‌ته‌وه بۆخۆی هاتووه بۆ پێشوازی کاک کاک کۆسره‌ت، به‌ڵام کاتێک گه‌شتووه به‌ڕێزیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه کۆیه‌و بڕیاریش بووه بگه‌ڕێته‌وه سلێمانی، به‌ڵام بارزانی پێی وتووه که ئاماده‌یه بۆخۆی ده‌چێته سلێمانی بۆ لای و تا ئه‌و نه‌یه‌ته‌وه هه‌ولێر ئه‌ویش ده‌مێنته‌وه له‌سلێمانی، دیاره کاک نێچیرڤان توانیویه‌تی دڵی به‌ڕێزیان رازی بکات، ئه‌بێ شتێکیش وترا بێت بۆ لێپرسینه‌وه له‌و حاڵه‌ته، و کاک کۆسره‌ت دوای ئه‌وه رازی بووه بگه‌ڕێته‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم نه‌یه‌کێتی و نه کاک نێچیرڤانیش به‌و پرسه ڕازی نین و لێکۆڵینه‌وه له‌و باره‌وه ده‌کرێت و ده‌بێت هۆکاره‌که بزانرێت، چونکه وه‌ک وتم کاک کۆسره‌ت ئه‌وه نیه ئیزن له‌به‌ر پرسێکی ئاسایش وه‌ربگرێت بۆچونه ناوشار”.سه‌رچاوه‌که ته‌ئکیدی له‌وه کرده‌وه که له‌ناو پارتیدا”خه‌ڵکانێک هه‌ن پێیان وایه که ئه‌وان له‌لوتکه‌ن و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان له‌ژێر ئه‌وامریان بن به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم نێچیرڤان بارزانی به‌تایبه‌تی له‌و په‌ڕێ هه‌وڵدایه که له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان په‌یوه‌ندی ئاسایی هه‌بێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها یه‌کێتی هه‌وڵه‌کانی ئه‌ویشه دۆخی پارتی راگرتووه، روداوی ئه‌مشه‌و نمونه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و ته‌ده‌خولی نه‌کردایه بێگومان ئێستا دۆخه‌که ئه‌وه‌نده ئاڵۆزبوو که چاره‌کردنی زۆر ئاسان نه‌بوایه”