نوچەنێت.ههولێر:
بە تۆمەتی ئەوەی تەشهیری بە نوێنەری رێکخراوێک كردوە پۆلیسی سلێمانی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ مەلا مەزهەر خۆراسانی دەردەكات.
مەلا مەزهەر خۆراسانی بە رووداوی راگەیاندوە”رۆژی پێنجشەممە 23/4/2015 لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە فەرمانی دەستگیرکردنم بۆ دەرچووە، بە تۆمەتی ئەوەی لە رێککەوتی 9/2/2013 تەشهیرم بە نوێنەری رێکخراوێک کردووە”.
مەلا مەزهەر وتیشی”لە فەرمانی دەستگیرکردنەکەم نووسراوە،تۆمەتباری هەڵاتوو، بەڕاستی ئەمەم زۆر لا سەیربوو، چونکە من لەو ساڵەوە تا ئێستا هەر لە کوردستان پیاسەدەکەم و لە زۆربەی کەناڵەکاندا لە بەرنامەی راستەوخۆ بەشداریمکردووە، ئیدی بۆ دەبێت هەڵاتووبم”.