نوچەنێت.هەولێر:
به‌تۆمه‌تی ئاشكراكردنی نهێنی سه‌ربازی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی،سزای دوو ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر سه‌رۆكی پێشوی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا(CIA) سەپێنرا.
جیل ویستمۆریلاند،داواکاری گشتیی ئەمەریكا رایگەیاندوە”ژه‌نه‌ڕاڵ ده‌یڤید پیترایۆس،به‌تۆمه‌تی ئەوەی نهێنی سه‌ربازی بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاشكراكردوە سزای زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه لەگەڵ غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (100) هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی“.
لەلایەكی تریشەوە دەیڤید پیترایۆس دانی بە تاوانەکەیدا ناوە كە هەندێک زانیاری نهێنی بە خۆشەویستەکەی داون.
دەیڤید پیترایۆس ساڵی 2012 پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ ئافرەتێك بەناوی پاولا برودیل لێ ئاشکرابوو ئەویش بەهۆی ئەوەی هەندێک زانیاری لەنێو لاپتۆپی برودیلا دۆزرانەوە کە دەیڤید بیترایۆس بەو ئافرەتەی دابوون، بەو هۆیشەوە پیترایۆس لە مانگی نۆڤەمبەری 2012 دەستی لەکارکێشایەوە.