پارتی: رازی نابین تورکمانێكی شیعە بكرێتە سەرۆكی زانکۆی کەرکوک

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کەرکووک-گەرمیان دەڵێت،پێدانی پۆستی سەرۆکی زانکۆی کەرکوک بە کەسێکی تورکمانی شیعەمەزه‌ب رەت دەکەینەوە و پێی رازی نابین چونكە مافێکی نەتەوەیی کوردە.

عەدنان کەرکووکی،وتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتیی دیموکراتی کوردستان کەرکووک-گەرمیان،بە ماڵپەری فەرمی راگەیاندوە”وەزیری خوێندنی باڵای عێراق (حوسێن شەھرستان) کەسێکی پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی زانکۆی کەرکووک بە وەکالەت بە ناوی(عەباس تەقی)کە تورکمانی شیعەمەزەبی سەر بە رەوتی سەدرە، دیاره كه لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە (رۆژ نووری شاویس) و دوو وەزیری دیکەی کورد ئامادەی نەبوون،بە زۆرینەی دەنگ ئەو کەسە کراوە بە سەرۆکی زانکۆ، لەکاتێکدا ئەو پۆستە مافی نەتەوەیی کوردە و لە کوردیش پشکی پارتیی دیموکراتی کوردستانە”.

وتیشی”ئێمە کاندیدی خۆیشمان پێشکەش کردبوو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەڵام ئەوان ئەو کەسەیان لە شوێنی کاندیدەکەی ئێمە داناوە”.

ئەو بەرپرسە راشیگەیاند”ئێمە وەکو پارتی ئەوەمان رەت کردووەتەوە و پێی رازی نابین، چونکە ئەمە پێش ئەوەی پرسێکی حیزبی بێت، پرسێکی نەتەوەییە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com