گرژی ده‌كه‌وێته نێوان پارتی و یه‌كێتی
له بازگه‌كانی هه‌ولێر رێگری له هاتنه ژووره‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌كرێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: ڕێگه له كاك كۆسره‌ت نه‌گیراوه
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
به‌هۆی رێگری كردنی بازگه‌كانی هه‌ولێر له هاتنه ژووره‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و چه‌ند به‌رپرسێكی تری یه‌كێتی بۆ ناو ئه‌و شاره، گرژی ده‌كه‌وێته نێوان پارتی و یه‌كێتییه‌وه، چاودێرێكی سیاسیش پێیوایه، پارتی تۆڵه‌ی له كۆسه‌ره‌ت ره‌سوڵ كردۆته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، له كاتی ته‌واوبوونی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی و هاتنه‌وه‌یان بۆ شاری هه‌ولێر، هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به پارتی له بازگه‌كانی شاری هه‌ولێر، رێگه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ و چه‌ند به‌رپرسێكی تری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌گرن كه بچنه ناو ئه‌و شاره و به ناچاری به‌ره‌و شاری كۆیه ده‌یانگێڕنه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درووستبوونی گرژی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، دوێنێ شه‌و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی كۆیه‌ی كردووه و دوای چه‌ند كاتژمێرێك كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هه‌وڵی هێور كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كه دراوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی سێی رێكخستنی یه‌كێتی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “یه‌كێتی به نیازه قورسایی جه‌ماوه‌ری خۆی پیشانی هه‌موو لایه‌ك بدات له‌سه‌رانسه‌ر كوردستاندا، ئه‌مه‌ش پارتی نیگه‌ران كردووه، بۆیه ره‌نگه بیانه‌وێت كێشه بۆ سازكردنی ئه‌و مه‌راسیمه دروست بکەن”.
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، له بازگه‌كاندا رێگه له كاك كۆسره‌ت نه‌گیراوه و هه‌واڵه‌كه به‌و شێوه‌یه نیه، به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی، له بازگه‌كاندا رێگه له‌و هێزه گیراوه، كه به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئاهه‌نگه‌كان ده‌هێنران بۆ هه‌ولێر، وتی “هێزێكی مه‌كته‌بی سیاسی هێنران بۆ پاراستنی ئه‌منییه‌تی ئاهه‌نگه‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن بازگه‌كانه‌وه ماوه‌یه‌ك راگیران و داوای مۆڵه‌تییان لێ‌كردن، دواتریش ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا، به‌ڵام رێگه له كاك كۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌گیراوه”.
چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند، ئه‌و هه‌وڵه‌ی پارتی تۆڵه كردنه‌وه‌یه له كۆسره‌ت ره‌سوڵ، وتی “كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئێواره‌ی 17ی شوبات، رێگری كرد له‌و هێزه‌ی زێرڤانی پارتی كه ده‌یانویست بچنه ناو شاری سلێمانی، بۆیه پارتی له‌و هه‌وڵوێسته‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ نیگه‌رانه و ده‌یه‌وێت به‌و كاره تۆڵه‌ی لێبكاته‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ره‌نجامی باشی نابێت، بۆیه پێویسته هێزه سیاسییه‌كان له‌م كاته‌دا، گره‌و له‌سه‌ر شكاندنی كاراكته‌ره باڵاكانی یه‌ك نه‌كه‌ن باشه”.