نوچەنێت-ئاژانسەكان
بریك ماكگۆرك یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، دەڵێت سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵوێستێكی بەهێز و توندی بەرامبەر هەژموونی ئێرانی لە عێراق هەیە و بە هەڵسوكەوتێكی دوژمنكارانە بەرامبەر عێراق باسی دەكات.
ماكگۆرك وتوشیەتی سەرەڕای بەهێزیی هەژموونی ئێران لە عێراق، پایەی پتەوی بەرەنگاریی ئەو هەژموونە لە ناوخۆی عێراق هەن، بۆ نموونە عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق تێگەیشتنێكی جیاوازی هەیە لە عەلی خامنەئی رێبەری شۆڕشی ئێران سەبارەت بە بنەمای مەزهەبی شیعەگەرایی.
بەرپرسە ئەمریكییەكە وتوشیەتی ئەوكاتەی عەبادی سەردانی ئەمریكای كرد بە توندی لەسەر ئەوە راوەستا كە نابێ ئێران میلیشیایەكی شوێنكەوتەی خۆی لە عێراق بونیات بنێ. عەبادی وتویەتی ئەگەر ئێران بیەوێت هێزی شوێنكەوتەی خۆی لە عێراق بونیات بنێ، ئەوە كردەوەیەكی دوژمنكارانەیە بەرامبەر دەوڵەتی عێراق.