شه‌ڕی داعش ده‌رفه‌تێكی باش بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئهمهریكاو ئێران له‌رێی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیانه‌وه جارێكی تر ببنه یاریزانێكی گرنگ له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق، ئێستا ئه‌مه‌ریكا چوار هه‌زارو ئێرانیش چوارسه‌د راوێژكاریان له‌عێراقدا هه‌یه، عێراقیه‌كانیش له‌ناو خۆیاندا مقۆمقۆیانه له‌وه‌ی رۆڵی كامیان باشتره.
ئه‌وه‌ی كه تائێستا روویداوه رۆڵی راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان زیاتر راهێنانی سوپا‌و هێزه عه‌شایه‌رییه‌كان بووه، له‌گه‌ڵ یارمه‌تیدانیان له‌چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی پێیان ده‌درێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ پاڵپشتی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان، هه‌رچی ئێرانییهكانیشه زیاتر راوێژی مه‌یدانیانه ده‌ده‌ن به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شهعبیو له‌شه‌ڕه‌كاندا رێبه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدانی به‌روونی دیاره كه راوێژكاره ئێرانییه‌كان باڵاده‌ستن، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان خۆیان له‌وه ده‌بوێرن راسته‌وخۆ بچنه ناو شه‌ڕه‌كانه‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی سیاسی ره‌نگه كاریگه‌ری ئه‌وان له‌ئێرانییه‌كان زیاتر بێت.
ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه ئاگاداری وردهكانییهكانن، هه‌ریه‌كه‌یان بۆچوونێكی جیاوازیان له‌باره‌ی رۆڵ‌و كاریگه‌ری راوێژكارهكانهوهیه هه‌یه، له‌مباره‌یه‌وه موه‌فه‌ق روبه‌یعی په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری به”نیقاش”ی وت “راهێنانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدییه، واتا شه‌ڕی دوو سوپا به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتر، هه‌رچی ئێرانییهكانیشه شاره‌زایی زیاتریان له‌شه‌ڕی كۆڵانه‌و كۆڵان‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌سووده”.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌دا سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای حكومی كه خۆی داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه ئه‌وه‌ی بۆ “نیقاش” روونكرده‌وه كه راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان هیچ رۆڵیان له‌ئێرانییه‌كان كه‌متر نییه، بگره بڕبڕه‌ی پشتی هێرشه ئاسمانییه‌كانن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئه‌و راوێژكارانه له‌بواره‌كانی راهێنانو كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و پلانداناندا شاره‌زاییان زۆره.
روبه‌یعی ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه كه چۆنێتی كاركردنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه جیاوازی زۆریان هه‌یه، چونكه به‌قسه‌ی ئه‌و راوێژكاره ئێرانییه‌كان چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی راوێژیان پێبكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاوه‌ڕێی داواكاری حكومه‌ت ناكهنو خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن چ كارێك بكه‌ن.
ته‌نانه‌ت له‌ناو لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری په‌رله‌مانیشدا بۆچوونی جیاواز له‌باره‌ی كاری راوێژكارهكانهوه هه‌یه‌و په‌رله‌مانتاره سووننه‌و شیعه‌كان له‌مه‌دا كۆك نین.
روبه‌یعی خاڵێكی تری جیاوازی له‌وه‌دا كۆده‌كاته‌وه كه راوێژكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان نه‌رم نین‌و چه‌ند رێسایهكیان هه‌یه كه بۆ هه‌موو شه‌ڕه‌كان به‌كاری ده‌هێنن، به‌ڵام راوێژكاره ئێرانییه‌كان پابه‌ند نابن به‌هیچ قاڵبێكهوهو به‌پێی شوێن‌و كاتی شه‌ڕه‌كان شێوه‌ی كاركردنیان ده‌گۆڕن.
حامید موتڵه‌گ په‌رله‌مانتاری لیژنه‌ی ئاسایش‌و به‌رگری له‌هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان (سوننه) به”نیقاش”ی وت “ئه‌و بابه‌ته شایه‌نی به‌راورد نییه له‌رووی لێهاتووییو شاره‌زایی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئێرانییه‌كان”.
موتڵه‌گ ده‌شڵێت “راوێژكاره ئهمهكییهكان له‌گۆشه‌نیگای وڵاتێكی زلهێزه‌وه لهعێراقییهكان دهڕواننو ده‌یانه‌وێت یه‌ك دورییان له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌بێت، یه‌ڵام ئێرانییه‌كان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك گروپیان به‌لاوه گرنگه”.
ئه‌م بۆچوونه له‌لای په‌رله‌مانتار ره‌سول ئه‌بو حه‌سنه له‌هاوپه‌یمانی نیشتیمانی (شیعه) پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته‌و به”نیقاش”ی وت “جیاوازی زۆر هه‌یه له‌نێوان لایه‌نێك كه بڕوای بهپرۆژهكهت هه‌بێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نێكی تر كه هه‌وڵ بۆ باڵاده‌ستی جیهان بدات، ئه‌مه‌ریكییه‌كان كارێكی دیاریكراویان هه‌یه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان به‌بڕواوه هاتوون بۆیه كاره‌كانیان زیاتر شوێن ده‌گرێت”.
له‌نێوان ئه‌م دوو بۆچوونه‌دا بۆچووتی سێهه‌میش هه‌یه كه پێی وایه هه‌ریه‌ك لهراوێژكارهكان ئهركو تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه‌و ده‌كرێت سوودیان لێ ببینرێت، ئه‌وه‌تا فادی شمه‌ری په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی نیشیمانی عێراقی ده‌ڵێت “ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی مه‌یدان تاكتیك‌و شاره‌زایی زۆریان پێیه‌و سه‌ركه‌وتنی گرنگیان به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش له‌رێی رێ خۆشكردن بۆ گورزه ئاسمانییه‌كانه‌وه به‌هه‌مان شێوه كاریگه‌ربوون، دهستكهوتهكهشیان له‌شه‌ڕی رزگاركردنی تكریتدا دیاره”.
رای عێراقییه‌كان هه‌رچییه‌ك بێت له‌سه‌ر رۆڵی راوێژكاره‌كان بهئهمهریكیو ئێرانییه‌وه، ئه‌وه روونه كه ئه‌م شه‌ڕه چه‌ندین ده‌رگای نوێی كرده‌وه بۆ ته‌راتێنی هه‌ردوو وڵات، ده‌رگایه‌ك كه ئه‌گه‌ر داعش نه‌بوایه زه‌حمه‌ت بوو به‌ئاسانی به‌رووی ئه‌و دوو وڵاته ناكۆك‌و دژ به‌یه‌كه له‌سه‌ر خاكی عێراق واڵا ببێت.
سەرچاوە: ئاژانسی ئەسوات عێراق