لە نووسراوێكدا سەبارەت بە پرسی هەبوونی بەدیل بۆ پۆستەكان بەگشتی و پۆستی ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی بە تایبەتی، عەلی باپیر بۆچوونی خۆی دەردەبڕێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی نووسینەكەی عەلی باپیرە
بێجگه له‌خوای به‌رزو مه‌زن، هه‌مووكه‌س جێگره‌وه (بدیل)ی هه‌یه
له‌م ڕۆژانه‌دا باس‌و خواسی ههبوونو نه‌بوونی به‌دیل بۆ فڵان‌و فیسار، گه‌رمه، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانم بهكورتییو گوشراویی چه‌ند دێڕێك له‌وباره‌وه بنووسم،به‌گشتیی بۆ هه‌موولایه‌ك‌و به‌تایبه‌ت بۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامیی:
بێگومان مرۆڤه‌كان هه‌موویان لهڕووحو جه‌سته پێكهاتوون‌و، خاوه‌نی یه‌ك سروشتن به نێر‌و مێو ورد‌و درشته‌وه.
بۆیه هیچ كام له‌مرۆڤه‌كان نابێ به‌وچاوه ته‌ماشای بكرێن، كه: خاوه‌نی سروشت‌و كه‌سایه‌تیی تایبه‌تن!
ته‌نانه‌ت پێغه‌مبه‌ری كۆتایی كه سه‌روه‌ری پێغه‌مبه‌رانه “علیه وعلیهم الصلاه والسلام” خوای كاربه‌جێ پێی فه‌رمووه: (قُلْ إِنَّمَا أَنَا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَى إِلَيَّ…) الكهف -110-، واته: بڵێ: بێگومان من ته‌نیا به‌شه‌رێكم وه‌ك ئێوه، سروشم بۆلا دێ…
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری خاته‌م (محمد) “صلی الله علیه وسلم” ئامۆژگاریی ئۆممه‌ته‌كه‌ی خۆی كردوه، كه لهڕێزگرتنو خۆشویستنیدا، تووشی تێپهڕاندنو زێده‌ڕۆیی نهبنو فه‌رموویه‌تی: (لاتُطْروني كما أطرت النصارى ابن مريم، إنما عبده، فقولوا: عبدالله ورسوله) البخاري: 3446، واته: وه‌ك نهصڕانییهكان كه له {بهگهورهگرتنو خۆشویستنی ((عیسی))ی} كوڕی مه‌ریه‌مدا تێ‌یان په‌ڕاند، ئێوه له‌باره‌ی منه‌وه ئاوا تیمهپهڕێنن، بێگومان من به‌نده‌ی خوام، بڵێن: به‌نده‌و ڕه‌وانه كراوی خوا.
ئنجا له‌ڕاستییدا هه‌میشه حوكمڕانه خۆسهپێنو دیكتاتۆره‌كان، ڕه‌واجیان به بیرۆكه‌ی: (جیاواز بوون له خه‌ڵك)و (بێ هاوتاییو) (بێ وێنهبوونو)و…هتدیان داوه، تاكو له‌وڕێیه‌وه به‌رده‌وامی حوكمڕانیی‌و خۆ سه‌پاندنیان مسۆگه‌ر بكهنو، خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ر وا لێبكه‌ن كه: هه‌ر بیر له گۆڕین‌و لادانیشیان نه‌كه‌نه‌وه، چ جای به‌كرده‌وه كاری بۆ بكه‌ن!
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێم:
مادام پێغه‌مبه‌ری خوا “صلی الله علیه وسلم” كاتێك خوا بردیه‌وه‌و كۆچی دوایی كرد، جێگره‌وه (بدیل)ی هه‌بوو و (أبو بكر الصدیق) “خوا لـێی ڕازی بێ” بوو به جێ‌نشین (خلیفة)ی، كه‌واته: هیچكه‌س نیه جێگره‌وه (بدیل)ی نه‌بێ!
عـه‌لـی باپــیـر
7/ ڕه‌جه‌بی / 1436 كـ
23/ نیسانی/2015
هه‌ولێر