پارتی سەردانی قەندیل رەتدەکاتەوە

0

نوچەنێت.تایبەت:

وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت هەواڵێکی پەکەکە لەبارەی سەردانی پارتی بۆ لای ئەو حزبە، رەتدەکاتەوە، و دەشڵێت پێمان باشە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پەکەکە ئاسایی بێت.

ئاژانسی رۆژنیوزی ئۆرگانی فەرمی(پەكەكە)،ئەوەی بڵاوكردەوە، كە شاندێکی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەمەبەستی ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی هەردوولا، سەردانی قەندیل دەکات و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کەجەکە کۆدەبنەوە.

لەبەرانبەردا،د. محەمەد عەلی یاسین، وتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت بەنوچەنێت، ئەو هەواڵەی رەتكردەوەو وتی”بڕیارێكی فەرمی نییە كە ئێمە وەكو شاندی پەرلەمانتارانی پارتی سەردانی پەكەكە بكەین لەقەندیل“.

وتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی وتیشی” بەڵام ئێمە پێمان باشەو هەوڵیشمان داوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ هەموو لایەنەكان ئاسایی بێت و پەیوەندی باشمان هەبێ“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com