نوچه نێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانى سه‌رۆكى توركیا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه داعش ته‌نها به هێرشى ئاسمانى له‌ناو ناچێت و به‌لایه‌نى عێراقیش ده‌ڵێ” ئێمه ئاماده‌یین هاوكارى پێشمه‌رگه بكه‌ین”.
به‌پێى هه‌واڵێك كه له‌رۆژنامه‌ى حه‌یاتى له‌نده‌نى بڵاوكراوه‌ته‌وه دوێنێ سه‌رۆكى توركیا له‌كاتى دیدارێكى دا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسومى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه داعش ته‌نها به هێرشى ئاسمانى له‌ناو ناچێت و ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌شى نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى عێراقییه‌كه بكات له‌رووى سه‌ربازییه‌وه. چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه به حه‌یاتیان وتووه ئه‌ردۆگان ئاماده‌یى ئه‌وه‌شى ده‌ربڕیوه كه وڵاته‌كه‌ى ته‌ده‌خولى سه‌ربازى بكات ئه‌گه‌ر لایه‌نى عێراقى داوا بكات. به‌ڵام فالح فه‌یاز راوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى ئه‌و قسانه‌ى ره‌تكردۆته‌وه و ئاشكراى كردووه كه ئه‌ردۆگان ئاماده‌یى نیشان داوه له‌رووى هه‌واڵگرى و مه‌شقكردن هاوكارى عێراقییه‌كان بكات و فالح وتویه‌تى” ته‌نها ئاماده‌ییه‌كه‌ى ئه‌ردۆگان له‌رووى هێرشى ئاسمانى و هاوكارى پێشمه‌رگه هاوكار ده‌بێـت”
ئه‌ردۆگان ته‌نها ئاماده‌یى هاوكارى بۆ پێشمه‌رگه ده‌رده‌برێت
0
Share.