نوچه نێت
دوێنى دكتۆره نه‌وال سه‌عداوى كۆچى دوایى كرد. ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌كى گرنگى عه‌ره‌بى و جیهانى بوو یه‌كێك بوو له دۆسته‌كانى كورد‌و دوایین وتاریشى له‌سه‌ر كورد بوو.
نه‌وال سه‌عداوى به‌ره‌گه‌ز میسرییه له‌ساڵى 1930 له‌دایكبووه. ئه‌و پزیشكى خوێندووه و له‌بوارى نووسینیش ده‌ركه‌وتووه. كۆمه‌ڵێك كتێبى نووسى یه‌كێك له‌وان” مێ ره‌چه‌ڵه‌كه” و ” پیاو و سێكس”و له‌گه‌ڵ چه‌ندین كتێبی دیكه. نه‌وال بڕواى وابوو ده‌بێت كۆمه‌ڵگاى رۆژهه‌ڵات سڵ له‌سێ شت نه‌كاته‌وه. ئه‌وانیش” سێكس و ئایین و سیاسه‌ته”. هه‌ر له‌سه‌ر كتێبه‌كانیشى تووشى چه‌ندین مه‌ینه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى بۆوه. ته‌نانه‌ت چووه زیندان و به ناچارى له‌هاوسه‌ره‌كه‌ى جیاكرایه‌وه. نه‌وال دواجار هاته كوردستان و دوایین وتاریشى له‌سه‌ر ژنانى كورد بوو. نموونه‌ى مه‌هاباد قه‌ره‌داغى له‌نووسینه‌كه‌ى هێنابوویه‌وه. ئه‌و به نه‌خۆشییه‌كى ده‌گمه‌ن دوێنێ كوچى دوایى كرد.
یه‌كێك له دۆسته‌كانى كورد كۆچى دوایى كرد
0
Share.