نوچه نێت
دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى رافد جبورى وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌یسێك بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه گۆرانى و شیعریان بۆ سه‌دام وتووه و ناوه‌كانیان ئاشكرا ده‌كرێت.
هه‌فته‌ى رابردوو به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر گۆڕ‌انى بۆ سه‌دام وتووه. وته‌بێژى حه‌یده‌ر عه‌بادى كه ناوى رافد جبورییه ناچار كرا ده‌ست له‌كار بكێشێـته‌وه. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى له‌لای نووسه‌ران و رۆشنبیران دروستكرد. هه‌ندێك له‌نووسه‌ران وتاریان نووسى به‌و ئاراسته‌یه‌ى كه رافد جبورى تاكه‌كه‌س نییه گۆرانى بۆ سه‌دام وتبێ. به‌ڵكو سه‌دان ناوى دیكه هه‌یه. ئه‌مه‌ش بابه‌ته‌كه‌ى زیاتر وروژاندن بۆیه له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له راگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ریه‌كه وناوێك به‌به‌ڵگه‌وه ئاشكرا ده‌كات و هه‌ندێك له‌چالاكوانانیش به‌نیازن كه‌یسێك بۆ ئه‌و بابه‌ته دروست بكه‌ن. بابه‌تى گۆرانى بۆ سه‌دام بابه‌تێكه چه‌ندین ساڵه بێده‌نگى لێكراوه. زۆربه‌ى گۆڕانیبیژه‌كانیش به دوور ونزیك باسى ده‌كه‌ن. هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى گۆرانیان بۆ سه‌دام وتووه كه‌سانى دیارى هونه‌رى عه‌ره‌بى و عێراقین له‌وانه كازم ساهیر و هه‌یسه‌م یوسف و سه‌عدى حلى و یاس خزر و حاته‌م عێراقى و سه‌عدون جابر و موهه‌نه‌د موحسین و چه‌ندانى دیكه.
كه‌یسێك بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه گۆڕانی و شیعریان بۆ سه‌دام وتووه
0
Share.