شوان خورشید : نیشتمانەکەم
ئای نیشتمانە بێ نازەکەم
تۆ لەوەتەی هەی هەتیوی
دەمێک لە بازاری عەکاز
هەڕاج دەکرێیت
رۆژیش نییە دەست درێژیت لێ نەکرێت و
بەبەر چاوی هەموانەوە
ئیغتساب و ئەتک نەکرێیت
تۆ ئەزانی کوردستانە بێ نازەکەم
سیاسیەکانت
هەموو باندی قاچاخچی و
بەدنمەک و بێ ویژدانن
کە قاسەیان پڕ دۆلارو
سەرجێیشیان گەرم و گوڕ بێ
بەیەک سەنتێ تۆ دەفرۆشن