ڕه‌وه‌ند غازى : چه‌ندان ساڵه
به‌یادى تۆ ڕۆژ ده‌كه‌مه‌وه
پێك به ده‌ست و سیگار له‌لێو
ته‌نیا و ته‌نیا بیر له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه
چه‌ندان ساڵه
به‌یادى تۆ شه‌و به‌ڕێ ده‌كه‌م
كۆڵ له پشت شه‌قام شه‌قام
به‌ره‌و باخى سینه‌ت وێڵ ده‌بمه‌وه
چه‌ندان ساڵه
ده‌نۆشم ده‌كۆشم ده‌كێشم
ڕه‌نجى دوورى ئه‌و دولبه‌ره
كاروانچیمه‌و هه‌رگیز ناگه‌م به كه‌نارى ئه‌و به‌نده‌ره
چه‌ندان ساڵه
چه‌ندان ساڵه‌و چه‌ندان ساڵى تر
هه‌رده‌مێنێ له‌بیرم ئه‌و ساتانه‌ى
ماچتم ده‌كرد و ده‌توت توخوا ماچێكى تر