چالاكیی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەدژی داعش لە 24 كاتژمێردا

0

سوپای ئەمریكا رایگەیاند لە بەرەبەیانی دووشەممە هەتا بەرەبەیانی سێشەممە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان 28 هێرشیان كردۆتە سەر داعش، كە شەش هێرشیان لە سووریا و 22 هێرشیان لە عێراق بوون.

بەپێی راگەیەنراوەكە لە سووریا هێرشەكان بۆسەر ناوچەكانی حەسەكە و كۆبانی چڕ بوونەوە.

لە عێراقیش هێرشەكان بۆسەر پێگەكانی داعش لە موسڵ و تەلەعفەر و شنگال و حەویجە و عەینولئەسەد و فەللوجە و بێجی ئەنجامدراون و تێیدا مۆڵگەكانی داعش و كارگانی درووستكردنی چەكی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە كرانە ئامانج.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com