پنتاگۆن پێكرانی ئەبوبەكر بەغدادی لە هێرشێكی ئاسمانیدا رەتدەكاتەوە

0

پنتاگۆن پێكرانی ئەبوبەكر بەغدادی لە هێرشێكی ئاسمانیدا رەتدەكاتەوە

نوچەنێت- ئاژانسەكان

وتەبێژی پنتاگۆن رۆژی سێشەممە رایگەیاند كە ئەوان پێیانوانیە ئەبوبەكر بەغدادی رابەری رێكخراوی داعش ، لە هێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیماناندا پێكرابێت ، هەروەك لە هەندێك دەزگای راگەیاندندا بڵاو كرایەوە.
كۆلۆنێل ستیڤن وارن وتەبێژی پنتاگۆن وتی ئەو زانیاریانەی ” پێشتر بڵاو بوونەوە” لە ناوەڕاستی مانگی سێدا ، هەر ئەو رۆژە وەزارەتی بەرگری پێی وابوو كە ” هیچ ئاماژەیەك نیە بۆ ئەوەی بەغدادی پێكرابێت یان كوژرابێت”.
ئاماژەشی بەوە دا كە ” ئەمرۆش هیچ شتێك نیە ئاماژەبە گۆڕانكاری بكات ” لەو بارەیەوە.
پێشتر رۆژنامەی ” زە گاردیان” ی بەریتانی رایگەیاند كە بەغدادی “بە سەختی بریندار بوە ” لە 18/3 لە رۆژئاوای عێراق لە ئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی .

وتەبێژەكە ئەوەشی وت كە ر]بەری داعش ئامانجی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەو رۆژە نەبوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com