كوڕی مورسی : باوكم پلانی هەیە بگەڕێتەوە سەر حوكم

0

نوچەنێت- قرتاس نیوز

ئوسامەی كوڕی محەمەد مورسی سەرۆكی لەسەر كار لادراوی میسر دەڵێت گۆڕانی بارودۆخی باوكم لە یەكەم سەرۆكی هەڵبژێردراو لە هەڵبژاردنێكی ئازاددا بۆ پیاوێك كە 20 ساڵ حوكمی بەسەردا درابێت ، هیچ لە سوربوونی ئەو بۆ گەڕانەوە بۆ دەسەڵات ناگۆڕێت، ئەو پێیوایە تاكە بژاردەی ئیخوان لەمڕۆدا خۆپیشاندانێكی ئازایانەیە.

لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی وت :” ئەو دیموكراسیەتەی لە شۆڕشی یەنایردا بەدەستمان هێنابوو دەیگێڕینەوە، سەرۆك مورسیش ئەمە باش دەزانێت ، هیچ دوودڵ مەبن بەرامبەر ورەی محەمەد مورسی”.

روونیشی كردەوە كە ئەو دۆسیەیەی بۆ باوكی دروستكراوە پاڵنەری سیاسی لەپشتەوەیە، ئامانجیەتی ماوەی فەرمانڕەواییەكەی لە مێژوودا بسڕنەوە، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەوە یەكێكە لەو هەنگاوانەی كە رژێمی ئێستا پەیڕەوی دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com