نوچەنێت
بەبڕیارێکی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان، 39 قوتابخانە و 6 پەیمانگای ئاینی و 5000 خوێندکار لەو بوارە، لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە بۆ وەزارتەکانی پەروەردەو خوێندنی باڵا، بەگوتەی وەزارەتی ئەوقاف، چیدی لەو خوێندنگەیانە بەتەنها وانەی ئاینی ناخوێنرێت.
مامۆستایەکی ئەو قوتابخانە ئاینیانەی لەوەزارەتی ئەوقافەوە دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتەکانی پەوەردەو خوێندنی باڵا، کەنەیویست ناوی بهێنرێت، لەبارەی بڕیارەکەی سەرۆکی حکومەتەوە، تایبەت بۆ نوچەنێت، دەنوسێت:
به هۆی ئه‌وه‌ی من چوار ساڵه له‌م خویندگا ئاینیانه ده‌رس ئه‌ڵێمه‌وه زۆر بەوردی ئاگاداریانم، وەک پاڵپشتی بۆ ئەو بڕیارەی سەرۆکی حکومەت، چەند زانیارییەک بە خاڵبەندی دەخەمەڕوو کە هەموومان ناچار دەکات، پاڵپشتی بڕیارەکە بین، وەک:
- ئه‌ودابه‌شبوونه ی له ناو مامۆستایانی ئاینیدا هه‌یه، له ده‌ره‌وه(سه له فی و سۆفی) زۆر به‌زه‌قی له‌خوێندگاكاندا ده‌رده‌كه‌ویت، ره‌نگی داوه‌ته‌وه له ناو خویندكارەکاندا و مامۆستاكان هه‌ریه‌كه‌و گرپی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه واته سه له فی وسۆفی.
- په‌روه‌رده‌كرنێكی زۆر سه‌قه‌ت و دوور‌و دابراو له له خوێندنی سه‌رده‌م و نه‌بونی هۆشیاری وانه ووتنه‌وه لای مه‌لاكان.
- به كارهێنانی توندوتیژی (لێدان و جنیودان)، خویندكارمان هه‌بوه له‌سه‌ر ریش و سمێڵ تاشین لیدانی خواردووه.
- بوونی كۆمه‌ڵه مه‌لایه‌ك كه‌كه‌س نازانێ بروانامه‌كه‌یان چیه‌و هی كوێیه، كه زۆربه‌یان بروا نامه شیان نیه.
- جگه له پۆلی (3-6) كه‌تاقیكردنه‌وه‌ی بەكه‌لۆری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له پۆله‌كانی تر فلته‌ر نیه بۆ ده‌رچوون، به‌یه‌ك ده‌عوه ت ده‌رده‌چیت.
- حساب نه‌كردن بۆ ده‌رسه ئه‌كادیمیه‌كان، سه‌یركردنی ئه‌و مامۆستایانه به‌چاویكی كه‌م، ده‌رچاندنی خویندكاره‌كان له وده‌رسانه له‌لایه ن به رێوه‌به‌ره‌كانه‌وه، چونكه به‌رێوه‌به‌رەكان مه‌لان.
- بوونی گه‌نده‌ڵی و پاره خواردنیكی زۆر، زیاد نوسینی خویندكار له قایمه‌ی ده‌رماڵه‌دا، چونكه هه‌ر خویندكاره‌و مانگانه 25000 بیست و پێنج هه‌زار دینار وه‌رده گریت، جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌ر مانگیك 300000 سێ سەد هه‌زار خه‌رج ده‌كریت بۆ مه‌سره‌ف بێ لێ پرسینه‌وه.
- هێنانه‌وه‌ی بروانامه له‌وڵاتی سودان و توركیا‌و میسر، به پاره‌یه كی كه‌م و بێ ده‌وامكردن.
ئه‌مانەو جگه له گرفتی كه می پیداویستیه‌كانی خوێندن و نه بونی بینا.
بۆیە سه‌د لەسه‌د من و بگره، زۆربەی زۆری خوێندكاره‌كانیش، لەگە‌ڵ بریاره‌كه‌ی سەرۆکی حکومەتین، ئه گه‌ر پێویست بكات، بۆ پاڵپشتی لەو بریاره خۆپیشاندانیش ده‌كه‌ین.
ئەوانەی دژی ئەو بڕیارەن، هه‌ندێ مه‌لای به‌رژه‌وه‌ندیخوازن و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی مادییان دژن، چونكه بروانامه قه‌به به‌پاره کڕدراوەكانیان، تەنها لە ئەوقاف قبوڵکراوە.