داعش 7 خزمی پەرلەمانتارێك دەكوژێت

0

نوچەنێت- وەرەدەنا

 

رێكخراوی داعش 7 شێخی عەشیرەتی ئەلبوسەگەر لە قەزای بێجی لە سێدارە دەدات لەبەر ئەوەی خزمی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی هێزە عێراقییەكان “عەلی سەجەری ” بوون.

داعش ئەو شێخانەی بەوە تۆمەتبار كردوە كە زانیاری لەبارەی جوڵەی داعش لە ناوچەكە بۆ ئەو پەرلەمانتارە دەگوازنەوە و هاوكاری هێزە ئەمنیەكانی عێراق دەكەن.

داعش بەردەوامە لەسەر كوشتنی ئەو هاوڵاتیانەی كە ئامادە نین هاوكاری داعش بكەن لە پارێزگاكانی نەینەوا و ئەنبار و سەلاحەددین ، كە بە سەدان كەسی لێكوشتوون هەروەك لەو وێنانەدا دەردەكەوێت كە داعش بڵاویان دەكاتەوە یان لە رێگەی دانیشتوانی ئەو ناوچانەوە دەگەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com