نوچەنێت.هه‌ولێر:
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی دەڵێت،له كۆبوونه‌وه‌ی لایەنە سیاسییەكاندا بارزانی پێ راگه‌یاندن،كه ماوه‌كه‌م ته‌واوبوو نامه‌یه‌ك ده‌نێرم بۆ په‌رله‌مان و لایه‌نەكان پێیان راده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر پێویستیمان به من نه‌بێ ئه‌وه خۆتان و په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی هه‌رێم بگه‌نه رێككه‌وتن.
فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بە KNN ی راگەیاند:له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی هه‌رێم به لایه‌نه‌كانی راگه‌یاند،كه ماوه‌كه‌م ته‌واوبوو نامه‌یه‌ك بۆ په‌رله‌مان و لایه‌نه‌كان ده‌نێرم و پێیان راده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر پێویستیمان به من نه‌بێ ئه‌وه خۆتان و په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی هه‌رێم بگه‌نه رێككه‌وتن.
له باره‌ی بیر‌و بۆچوونی فه‌رمی پارتی له‌سه‌ر شێوازی حكومڕانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان، فازڵ میرانی وتی: له به‌ندی یه‌كه‌می پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم كه پارتی ده‌نگی پێداوه، نوسراوه سیستمی حكوم ده‌بێت په‌رله‌مانی دیموكراتی كۆماری بێت.