نوچه‌نێت “ناعه‌داله‌تییه‌كی گه‌وره” له زیاد كردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بڵاو ده‌كاته‌وه
موچه‌ی فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك (2600800)دینار زیاد ده‌كات، به‌ڵام موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ك (1850)دینار زیاد ده‌كات
راوێژكارێكی مه‌سعود بارزانی: ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، به دواداچوونی بۆ بكرێت
راپۆرت: رێبوار ره‌زا چوچانی
به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی موچه زیادكردن كه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، “ناعه‌داله‌تییه‌كی گه‌وره” له‌موچه‌ی زیاد كراوی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك بڕی زیاد كراوی موچه‌كه‌ی ده‌گاته (2600800) دینار، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕه زیاد كراوه‌كه‌ی ته‌نها (1850)دیناره.
زیاد كردنی موچه یه‌كێكه له‌و خه‌ونانه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه تا ئێستا نه‌هاتۆته‌دی، پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، تا ئێستاش هه‌ڵسوڕێنه‌ری ئه‌و هێزانه‌ن و رێكخستنییان هه‌یه له ناوییاندا، ئه‌وان زۆر جار له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانییانه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دابین كردنی موچه‌ی ئه‌و هێزانه‌یه و هاوسه‌نگ كردنیانه به موچه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق، به‌ڵام به پێی خشته‌یه‌ك كه له به‌رده‌ست نوچه‌نێتدایه و تایبه‌ته به زیاد كردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك بڕی (2) ملیۆن و (600) هه‌زار و (800) دیناری عێراقی بۆ زیاد كراوه، به‌ڵام بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌نها بڕی (1)هه‌زار و (800) و (50) دیناری چاپی برێمه‌ر بۆ موچه‌كه‌ی زیاد كراوه، كاروان ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌وان داوایان له وه‌زیری دارایی كردووه، كه لێپێچینه‌وه له چۆنێتی خه‌رج كردنی ئه‌و بڕه موچه‌یه بكات، كه به وته‌ی ئه‌و “ناعه‌داله‌تییه‌كی زۆری تێدایه، چونكه بۆ ده‌بێت فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك ئه‌و هه‌مووی پاره‌یه‌ی بۆ زیاد بكرێت، كه‌چی پێشمه‌رگه‌یه‌ك كه كوڕی فه‌قیره، دۆلار و نیوێكی بۆ زیاد بكرێت”.
به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی كه ده‌ست (نوچه‌نێت) كه‌وتووه و بڕی زیاده‌ی موچه‌ی مانگه‌كانی ئازار (3) و نیسان (4)ی ئه‌ساڵی تێدا ده‌ست نیشان كراوه و بڕی پاره‌ی زیاد كراوی موچه‌كه‌شی تێدایه و له مانگی نیسان (4)ی ساڵی (2011) كاری پێده‌كرێت، خشته‌كه له (فه‌رمانده‌ی لیوا)وه ده‌ست پێده‌كات و له (جوندی) كۆتایی دێت، به پێی ئه‌و خشته یه بێت، له مانگی ئازار (3)ی ساڵی (2011) موچه‌ی فه‌رمانده‌ی لیوا، بڕی (1) ملیۆن و (361) هه‌زار و (860) دینار، موچه‌ی عه‌میدێك بڕی (1) ملیۆن و (207)هه‌زار و (700) دینار، موچه‌ی عه‌قدێك (1)ملیۆن و (52) هه‌زار و (250) دینار، موچه‌ی موقه‌ده‌مێك (944) هه‌زار و (250) دینار، موچه‌ی رائیدێك (847) هه‌زار و (450) دینار، موچه‌ی نه‌قیبێك (805) هه‌زار و (450) دینار، موچه‌ی ملازم ئه‌وه‌ل (764) هه‌زار و (400) دینار، موچه‌ی ملازمێك (732) هه‌زار و (650) دینار، موچه‌ی نائیب زابتێكی ده‌ره‌جه شه‌ش (648) هه‌زار و (700) دینار، موچه‌ی نائیب زابتێكی ده‌ره‌جه حه‌وت (648)هه‌زار و (700) دینار، موچه‌ی نائیب زابتێكی ده‌ره‌جه هه‌شت (648)هه‌زار و (700) دینار، موچه‌ی ره‌ئیس عوره‌فایه‌ك (648) هه‌زار و (700) دینار، موچه‌ی عه‌ریفێك (623) هه‌زار و (450) دینار، موچه‌ی نائیب عه‌ریفێك (545) هه‌زار و (350) دینار، موچه‌ی جوندی ئه‌وه‌لێك (435) هه‌زار و (350) دینار، موچه‌ی جوندییه‌ك (پێشمه‌رگه‌یه‌ك) بڕی (499) هه‌زار و (550) دینار.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ئه‌م خشته‌یه له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ی ئه‌ركان له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه دیاری كراوه و موچه‌ی ئه‌و هه‌یئه‌یه و یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به‌و هه‌یئه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و خشته‌یه دراوه، به‌ڵام له هه‌ندێك یه‌كه‌ی چه‌كداری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جێبه‌جێ نه‌كراوه، هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له مانگی نیسان (4)ه‌وه كار به‌م خشته‌یه ده‌كرێت، له مانگی نیساندا بڕی پاره زیادكراوه‌كه خراوه‌ته سه‌ر موچه‌ی ئه‌و هێزانه، كه وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مان باسی كرد، نا هاوسه‌نگییه‌كی زۆری تێدایه.
له مانگی نیسان (4)ی ساڵی (2011) موچه‌ی ئه‌و هێزانه به‌مشێوه‌یه دیاری كراوه، موچه‌ی فه‌رمانده‌ی لیوا، بڕی (3) ملیۆن و (961) هه‌زار و (650) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (2) ملیۆن و (600) هه‌زار و (800) دینار، موچه‌ی عه‌میدێك بڕی (1) ملیۆن و (548)هه‌زار و (250) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (340) هه‌زار و (550) دینار، موچه‌ی عه‌قدێك (1)ملیۆن و (277) هه‌زار و (50) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (224) هه‌زار و (800) دینار، موچه‌ی موقه‌ده‌مێك (1) ملیۆن و (134) هه‌زار و (900) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (190) هه‌زار و (650) دینار، موچه‌ی رائیدێك (1) ملیۆن و (15) هه‌زار و (750) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (168) هه‌زار و (300) دینار، موچه‌ی نه‌قیبێك (926) هه‌زار و (350) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (120) هه‌زار و (900) دینار، موچه‌ی ملازم ئه‌وه‌ل (849) هه‌زار و (50) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (74) هه‌زار و (650) دینار، موچه‌ی ملازمێك (772) هه‌زار و (650) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (40) هه‌زار دینار، موچه‌ی نائیب زابتێكی ده‌ره‌جه شه‌ش (762) هه‌زار و (400) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (113) هه‌زار و (700) دینار، موچه‌ی نائیب زابتێكی ده‌ره‌جه حه‌وت (730)هه‌زار و (650) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (81) هه‌زار و (950) دینار، موچه‌ی نائیب زابتێكی ده‌ره‌جه هه‌شت (713)هه‌زار و (900) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (65) هه‌زار و (200) دینار، موچه‌ی ره‌ئیس عوره‌فایه‌ك (656) هه‌زار و (150) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (7) هه‌زار و (450) دینار، موچه‌ی عه‌ریفێك (627) هه‌زار و (200) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (3) هه‌زار و (750) دینار، موچه‌ی نائیب عه‌ریفێك (584) هه‌زار و (300) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (950) دینار، موچه‌ی جوندی ئه‌وه‌لێك (546) هه‌زار و (300) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (950) دینار، موچه‌ی جوندییه‌ك (پێشمه‌رگه‌یه‌ك) بڕی (501) هه‌زار و (400) دینار، بڕی پاره‌ی زیاد كرا‌و (1) هه‌زار و (850) دینار.
یه‌كێك له خاڵه ناكۆكه‌كان كه تا ئێستا له پێدانی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه، جیاوازی چه‌ندێتی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه پێشمه‌رگه ده‌درێت، واته چۆنێتی و چه‌ندێتی موچه، له یه‌كه‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه‌وه بۆ یه‌كه‌یه‌كی تری هه‌مان هێز جیاوازه، نه‌قیبێكی پارتی كه سه‌ر به فه‌رمانده‌یی له‌شكری كوردستان (فلك)ی ئه‌و حیزبه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌دات، موچه‌ی ئه‌و وه‌ك نه‌قیبێك ده‌گاته بڕی (550) هه‌زار دینار، ئه‌مه له كاتێكدایه كه به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، موچه‌ی نه‌قیبێك له مانگی ئازار (3)ی ساڵی (2011) گه‌شتۆته بڕی (805) هه‌زار و (450) دینار، له مانگی نیسان (4)ی هه‌مان ساڵ، موچه‌ی نه‌قیب زیادی كردووه و گه‌شتۆته بڕی (926) و (350) دینار، واته بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ موچه‌ی نه‌قیبێك زیادی كردووه، مانگانه ده‌گاته بڕی (120) هه‌زار و (900) دینار، به‌ڵام به گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و نه‌قیبه‌ی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌و موچه‌یه به‌وان نه‌دراوه، نه‌قیبه‌كه كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت زیاتر وتی “ته‌نیا له مانگی ئازار (200) هه‌زار دیناریان به ئه‌فسه‌ره‌كان و (150) هه‌زاریشان به پێشمه‌رگه‌كان دا، ئه‌ویش نه‌ك وه‌ك زیادبوونی موچه، به‌ڵكو ته‌نیا وه‌ك پاداشت و بۆ یه‌ك مانگ بوو، دوای ئه‌وه له مانگی نیسان هه‌مان موچه‌ی پێشتر و بێ زیاده‌ی خۆمم وه‌رگرتووه كه (550) هه‌زار دیناره”، وتیشی “هه‌رچه‌نده پێشمه‌رگه‌كانی سه‌ر به (هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان)ی یه‌كێتی ئه‌م بڕه زیاده‌یان له مانگی نیسانیشدا وه‌رگرت، به‌ڵام ئێمه هه‌ر هه‌مان موچه‌ی سه‌ره‌تا و بێ زیاده‌ی خۆمانمان وه‌رگرته‌وه و هیچ زیاده‌یه‌كیان پێنه‌داوین. جا ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێ زیاد بووه، من هیچ متمانه‌م پێی نیه، یان ئه‌وه‌تا زیاد بووه و خواردویانه و نایده‌ن پێمان، یا هه‌ر زیاد نه‌بووه و هه‌واڵه‌كه بێ بنه‌مایه، ئیتر من نازانم”.
كاروان ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ر به فراكسیۆنی گۆڕان، رایگه‌یاند كه ئه‌و خشتیه‌ی لایه و ناهاوسه‌نگی له زیاد كردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شدا ده‌رده‌خات، كه موچه‌ی پله‌داره‌كان زۆر زیادی كردووه “ئامر لیوایه‌ك (24) وه‌ره‌قه‌ی (100) دۆلاری موچه‌كه‌ی زیادی كردووه و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كیش (یه‌ك دۆلار و نیو) زیادی كردووه”، وتیشی “داوامان له وه‌زیری دارایی كردووه، كه به زووترین كات له وه‌زیری پێشمه‌رگه بپێچێته‌وه، له باره‌ی ئه‌و جۆره زیاد كردنه نا مه‌شروع و نا هاوسه‌نگه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، چونكه زیاد كردنی موچه، له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیری داراییدایه نه‌ك وه‌زیری پێشمه‌رگه”، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان، باسی ئه‌وه‌شی كرد، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فراكسیۆنه‌كه‌ی داوای زیاد كردنی موچه و به نیشتیمانی كردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان كردووه، وتیشی “ئه‌و داماوانه نزمترین ئاستی بژێوی ژیانییان هه‌یه، كه‌چی هه‌ر ئه‌سیری ده‌ستی حیزبن و حیزب شه‌ڕی ناوخۆیان پێده‌كات و ئه‌شكه‌نجی خه‌ڵكی خۆیان پێده‌دات”.
له‌لای خۆیه‌وه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ره‌تی ده‌كاته‌وه كه به‌و جۆره ناهاوسه‌نگی هه‌بێت، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه پێده‌دات، لیستی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشێوه‌ی هێزه‌كانی عێراق زیاد ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌و خشته‌یه‌ش وتی “من نازانم چییه، چونكه موچه له لیستدایه و ئه‌م مانگه داومانه، كه به سیسته‌می وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بووه، ئیتر هه‌رچه‌ند زیادی كردووه، من نازانم و ئه‌وه‌ی ئێوه باسی ده‌كه‌ن ره‌بتی به لیستی موچه‌وه نیه”، وتیشی “ئیتر بزانه ئه‌و موچانه هاوكاریه یان مونحه‌یه چی پێیاندراوه، چونكه هه‌زار و دوو هه‌زار له‌لای ئێمه نیه، من هیچی لێ نازانم، له مانگی پێنج‌دا موچه به سیسته‌می وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رێكخراوه”.
له به‌رانبه‌ریشدا كاروان ساڵح ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت “من به به‌ڵگه‌وه بۆم روون كردنه‌وه له په‌رله‌مان و به‌ڵگه‌كانیشم ناردووه بۆیان، كه ئه‌و جۆره ناعه‌داله‌تییه گه‌وره له زیادكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا كراوه”.
به‌كر مسته‌فا كه راوێژكاری مه‌سعود بارزانییه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه بۆ كاروباری پێشمه‌رگایه‌تی، ره‌خنه له‌و زیاد كرنه‌ی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌گرێت و به “غه‌درێكی گه‌وره”، ناوی ده‌بات، ئه‌و راوێژكاره‌ی بارزانی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند “ئه‌و نا هاوسه‌نگییه ئه‌گه‌ر وابێت، كێشه بۆ هه‌موومان درووست ده‌كات و غیدرێكی گه‌وره‌یه، ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوونی بۆ بكرێت”.