“مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر لە مەترسیدان”

0

 

نوچەنێت-ئەلعالەم

حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان دەلێت هەردوو حەرەمی پیرۆزی ئیسلام لە مەككە و مەدینە لە مەترسیدان.

لە وتارێكدا بۆ لایەنگرانی خۆی سەبارەت بە رەوشی یەمەن، حەسەن نەسروڵڵا دەڵێت “هەردوو حەرەمی پیرۆز لە مەترسیدان..ئەمە راستە.. بەڵام لەلایەن كێوە هەڕەشەیان لەسەرە؟.. من پێتان دەڵێم لەكوێوە”.

لە درێژەی قسەكانیدا حەسەن نەسروڵڵا دەڵێت “هەڕەشە لەسەر ئەو دوو حەرەمە پیرۆزە لە ناوخۆی سعودییەوە و لەناو هزر و كلتووری وەهابییەكانەوەیە”.

بەشێك لە مەبەستی حەسەن نەسروڵڵا هەنگاوەكانی سعودییەیە بۆ فراوانكردنی ئەو دوو مزگەوتە.

هەروەك بە بەهانەی ئەوەی دەبنە جێگای پەرستش، دەزگا ئایینییەكانی سعودییە پێشووتر گۆڕی هاوەڵانی پەیامبەری ئیسلام و شوێنە مێژووییە هاوشێوەكانیان تێكداوە. كە مەبەستی سەرەكی حەسەن نەسروڵڵا ئەم هەنگاوەیانە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com