داعش دراوی 500 دیناری قەدەغە دەكات

0

نوچەنێت-ئەلغەدیر

 

چەكدارانی داعش خەڵكی موسڵیان ئاگاداركردۆتەوە كە نابێ چیتر دراوی عێراقیی لەجۆری 500 دیناریی بەكاربهێنن.

 

بەرپرسانی دیوانی “الحسبة”ی دەوڵەتی ئیسلامیی لە داعش ئەمڕۆ بە شەقامەكانی موسڵدا گەڕاون و داوایان لە خەڵك و خاوەنكاران و شۆفێران كردووە كە چیتر ئەو دراوە بەكارنەهێنن و هەڕەشەیان كردووە هەركەس پێچەوانەی ئەو فەرمانە بجووڵێتەوە “سزای شەرعی” وەردەگرێت.

 

هۆكاری بڕیارەكەی داعش، هەبوونی وێنەی “گای باڵدار”ە لەسەر دیوەی پشتەوەی ئەو دراوە، كە داعش بە هێمای هاوەڵ بڕیاردان بۆ خودا دەیناسێت و ماوەی پێشوو ئەو پەیكەرەیان لەشاری موسڵ تێكشكاند.

 

جگە لەوە داعش بە خەڵكیان راگەیاندووە كە لە مانگی رەمەزانی داهاتووەوە دراوی تایبەتی دەوڵەتەكەیان بەشێوەی كانزایی و كاغەز دەخەنە بازاڕەوە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com