نوچەنێت.هه‌ولێر:
چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندا،به‌ڵام هه‌ر زوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچی په‌لاماره‌كه‌یان دایه‌وه و تێكیانشكاندن.
عه‌مید كاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای داقوق به خه‌ندانی راگه‌یاند: “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له سێ قۆڵه‌وه له گونده‌كانی موره و بانشاخ په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندا”.
وتیشی: “ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و په‌لاماری تیرۆریستانیان تێك‌شكاند و به ناچاری هه‌ڵهاتن”.
عه‌مید كاوه ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له شپرزه‌یی هه‌ڵهاتنیان ژماره‌یه‌ك لاشه‌ی چه‌كداره‌كانیان به‌جێهێشتووه و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه.
جێگای ئاماژه‌یه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ژماره‌یه‌ك گوندیان له سنوری داقوق له چه‌كدارانی داعش پاككرده‌وه و ئه‌مڕۆش چه‌كدارانی داعش به‌مه‌به‌ستی داگیركردنه‌وه‌یان په‌لاماری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یاندا، به‌ڵام پێشمه‌رگه هه‌وڵ و هێرشه‌كانیانی پوچه‌ڵكردنه‌وه.