نوچه نێت
گۆڤارێكى ئه‌ڵمانى پلانێكى ده‌ستنووسى داعش بڵاو ده‌كاته‌وه و چۆنیه‌تى گه‌شه‌كردنى داعش روون ده‌كاته‌وه.
گۆڤارى دیر شبیگلى ئه‌ڵمانى به كۆمه‌ڵێك ده‌تسنووس گه‌یشتووه كه پلانى ستراتیژى وهه‌یكه‌لى رێكخستنى داعش ئاشكرا ده‌كات. ئه‌و گۆڤاره به‌و ده‌ستنووسانه روونى ده‌كاته‌وه كه داعش چۆن توانیویه‌تى بۆیه‌كه‌مجار ده‌ربكه‌وێت و دواتر به‌سه‌رچه‌ند به‌شێكى سوریا زاڵ بێت. ئه‌و ده‌ستنووسانه كه به‌زمانى عه‌ره‌بى نووسراوه و به‌ده‌ست نووسراوه‌ته‌وه.
به‌پیى زانیارییه‌كانى گۆڤاره‌كه بۆ سه‌ركرده‌یه‌كى عێراقى ده‌گه‌رێته‌وه له بوارى هێزى ئاسمانیى دا. ئه‌وه‌شى روون كردۆته‌وه كه ئه‌و سه‌ركرده‌یه به‌ناوى حاجى به‌كر ناسراوه. واته به‌ر له‌و ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه‌ى كه ئێستا خه‌لیفه‌ى داعشه، ئه‌بوبه‌كرێكى دیكه هه‌بووه .هه‌ر ئه‌ویش بۆیه‌كه‌مجار ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى داناوه. دواتر ئه‌و له‌ساڵى 2012 به‌ره‌و سوریا رۆیشتووه له‌وێ به‌رپرسیارێتى ئه‌و ناوچانه‌ى كردووه كه كه‌وتۆته ژێرده‌سه‌ڵاتى داعش. به‌ڵام له‌ساڵى 2014 كوژراوه. سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه گۆڤاره‌كه باس له‌وه ده‌كات كه شێوازى دروستكردنى داعش زۆر ئالۆز بووه و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌واڵگرى سیخوڕیكردن و چاودێریكردن و كۆشتن بووه . سه‌ره‌تاش له‌ژێر چه‌ترى نووسینگه‌یه‌ك بووه به‌ناوى نووسینگه‌ى ده‌عوه‌ى ئیسلامى. بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگایه‌وه سیخوره‌كانى داعش بنێردرێنه شاروشارۆچكه‌كانى باكورى سوریا.
به‌ده‌ستنووس: پلانێكى ترسناكى داعش ئاشكرا ده‌بێت
0
Share.