نوچەنێت.هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان دەڵێت،له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌بڕی 10 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرام به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه به دیكتاتۆر وه‌سفكردوه.
دوشه‌ممه‌ی رابردو، دادگای هه‌ولێر له‌سه‌ر داوایه‌كی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، بری 10 ملیۆن دینار وه‌ك غه‌رامه به‌سه‌ر شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین،په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا سه‌پاند،له‌لێدوانێكیشدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ ئاوێنه رایگه‌یاند “دوشه‌ممه‌ی رابردو له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه به‌بێ ئاماده‌بونی خۆم، له‌سه‌ر داوایه‌كی یاسایی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین به‌بڕی 10 ملیۆن دینار غه‌رامه‌كرام به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی زانكۆم به دیكتاتۆر وه‌سفكردوه له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌دا”.
شێركۆ حه‌مه‌ئه‌مین وتیشی “له‌كاتێكدا په‌رله‌مانتار حه‌سانه‌ی یاسایی هه‌یه‌و ناكرێت به‌بێ هه‌ڵگرتنی حه‌سانه‌كه‌ی بچێته به‌رده‌م دادگا، به‌ڵام دادگای هه‌ولێر له‌سه‌ر قسه‌كردن سزای داوم، كه ناكرێت له‌به‌ر ته‌نها وشه‌یه‌ك به‌بڕی 10 ملیۆن غه‌رامه بكرێیت، بۆیه تانه له‌بڕیاره‌كه‌ی دادگا ده‌ده‌م”.