یەكێتی داواى زیادكردنی وەزیرێك دەكات بۆ كاروباری دەرەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ئەو حیزبە سەعدی ئەحمەد پیرە باسی لەوە كردووە كە حیزبەكەی پێشنیازی زیادكردنی وەزارەتێكی نوێی‌ بۆ حكومەت كردووە، ئەویش وەزیری هەرێمە بۆ كاروباری دەرەوە.

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژەی بەوەدا، کە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 19-4-2015)ی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی باسی لەوە كردووە، کە حیزبەكەی پێشنیازی زیادكردنی وەزارەتێكی نوێی‌ بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، ئەویش وەزیری هەرێمە بۆ كاروباری دەرەوە، “چونكە پەیوەندییەكانی حكومەت زۆر فراوان بووەو پێویستی بە وەزارەتێكە نەك فەرمانگەیەك.

بەگوتەی عەتا سەراوی، پارتی ئەو پێشنیازەی لا پەسەند بووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بەرپرسی پەیوەندییەكانی یەكێتی گوتوویەتی “پارتی 38 كورسی پەرلەمانی هەیە، كەچی 60% پۆستەكانی دەرەوەی بە دەستەوەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com