نوچه نێت
دواى رێكه‌وتنى ئه‌تۆمى دووباره ئێران له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌كانى ئێران ئه‌مریكا به هاوكاریكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كات
لیوا حه‌سه‌ن فه‌یرۆز ئابادى سه‌رۆكى ئه‌ركانى هێزه‌كانى ئێران له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى فارس ئه‌مریكا به هاوكاریكردنى داعش تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ” فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكا به‌به‌رده‌وامى چه‌ك و خۆراك به داعش ده‌ده‌ن” فه‌یرۆز ئابادى ده‌ڵێ” زانیارى ئه‌وه‌مان وه‌رگرتووه كه به‌رێكوپێكى فرۆكه‌كانى ئه‌مریكا سه‌ردانى فرۆكه‌خانه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى ده‌كه‌ن” دواتریش ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌كات با چیتر ئه‌مریكا نه‌لێت ئه‌مه به‌هه‌ڵه روویداوه.
ئێران دووباره ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات
0
Share.