نوچەنێت.هه‌ولێر:
له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان حكومه‌تى عێراق بڕیاریداوە مووچە بۆ بۆ ژنان و كچانى کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش ببڕێتەوە
له‌و باره‌یه‌وه ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى راگه‌یاند”دواى ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ى كه به‌سه‌ر ژنان و كچانى ئێزدى له ناوچه‌ى شنگال هات و له‌لایه‌ن گروپى تیرۆریستیى داعشه‌وه ڕفێنران و به كۆیله‌كران،ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت، سه‌ردانى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكومه‌تى عێراق-مان كرد تاوه‌كو سه‌ردانى مه‌یدانى ناوچه‌ى شنگال بكه‌ن بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له دۆخى ئه‌و ژن و كچانه‌ى كه ئازادكراون تا بزانن كه له چ بارودۆخێكی خراپى جه‌سته‌یى و ده‌روونیدان، ئه‌وه‌بوو دوای چه‌ند رۆژێك وه‌فدێكیان هاتنه هه‌رێمى كوردستان و سه‌ردانى ناوچه‌كه‌یان كرد”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا”یه‌كێك له داواكارییه‌كانمان بڕینه‌وه‌ى مووچه بوو بۆ ئه‌و ژن و كچانه كه به خۆشحاڵییه‌وه حكومه‌تى به‌غدا به‌ده‌م داواكه‌مان هات و بڕیارى بڕینه‌وه‌ى ئه‌و مووچه‌یه‌یدا”.
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌و بڕى مووچه‌كه، سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ى په‌رله‌مان رایگه‌یاند”نازانرێ بڕه‌كه‌ى چه‌نده و چاوه‌ڕێى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ش ده‌كه‌ین له نزیكترین كاتدا و له چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا بۆ ئه‌و پرسه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌ین”.