سەرۆکی بەرەی تورکمانی: هەرگیز چەکەکانمان ڕووبەڕووی پێشمەرگە ناکەینەوە

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

سەرۆکی بەرەی تورکمانی ڕاگەیاند، هێزی سەربازی تورکمانی لە پێنج هەزار سەرباز پێکدێت و چەک و پێداویستییەکانیان لە حکومەتی عێراق وەردەگرن.

ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی بو NRT ڕاگەیاند، هێزی سەربازی تورکمانی لە پێنج هەزار سەرباز پێکدێت و چەک و پێداویستییەکانیان لە حکومەتی عێراق وەردەگرن.

وتیشی”لە ئەگەری دابین نەکردنی تەواوی پێداویستییەکانیاندا داوای یارمەتی لە هێزە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان دەکەن”.

ئەرشەد ساڵحی ڕاشیگەیاند”هێزەکەیان بڕیار لە سەرکرایەتی سیاسی تورکمانی وەردەگرێت و هەماهەنگییان لەگەڵ پێشمەرگە و ئیدارەی پارێزگای کەرکوکیشدا هەیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد”هەرگیز چەکەکانیان ڕووبەڕووی پێشمەرگە ناکەنەوە و ئاڕاستەیەکی نوێ هەیە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە پڕ چەک بکرێن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com