نوچەنێت.NNA:
ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات‌و وه‌زیری ناوخۆش كار له سه‌ر داواكه ده‌كات .
به گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كه‌وێنه‌یه‌كی مه‌سرور بارزانی ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كه‌ریم سنجاری كراوه، سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێرێكی ڕسیڤه‌ری لاسلكی به‌ناوی (انصات) .
له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ئاماژه به‌وه‌دراوه، له‌هه‌ر ڕێگایه‌كه‌وه ئه‌و ئامێره بێته هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و ده‌بێته موڵكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم هیچ مافێكی یاسایی و دارایی نابێت.
له نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمدا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نه‌دراوه به هۆكاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و جۆره ئامێره، وه‌زاره‌تی ناوخۆش له سه‌ر ڕۆشنایی نوسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم گشتاندنی پێكردوه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان‌و خاڵه سنورییه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ر به هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ .