نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی رەتیدەكاتەوە، كە پارتی بەفەرمی وتبێتی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم، مەسعود بارزانی بەدیلی نییە.
عەلی عەونی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكدا بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو) ئاماژە بەوە دەكات، هیچ ئۆرگانێكی فەرمی پارتی نەیگوتووە بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی کوردستان، بارزانی بەدیلی نییە.
ئەو وتی “قسەی فەرمی پارتی لەزاری كاك جەعفەر ئیمینیكی یان بەیاننامەی فەرمی حیزبەوە دەردەچێت، قسەی لەو جۆرەش نەكراوە،بەڵام ئێمە دەڵێین بارزانی پێویستییەكە بۆ ئەمڕۆی كوردستان، واقیعی ناوخۆ و دەرەوەی كوردستانیش هەر وا دەڵێ”.
سەبارەت بەو لێدوانەی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كە راگەیاندووە بارزانی 100 بەدیلی هەیە. ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەڵێ: “هەر چۆنێك بێت خۆ عەلی باپیر خۆی بەدیلی بارزانی نییە”.